كەژێ‌ خەمەكانی دەردەخات

:: PM:09:18:19/08/2018 ‌
خانمە گۆرانیبێژ كەژێ‌ هاوتا نوێترین وێنەی خۆی لە واڵی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو كردەوە و لەسەر وێنەكەیشی باسی خەمەكانی كردووە و پەیامێك ئاراستەی كەسێك دەكات.

كەژی هاوتا لە واڵی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوێترین وێنەی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی، " تۆ چوزانی لەپشت هەرنیگایەكی سادەی منەوە چ شێتییەك چ نیازێك چ غەمێك هەیە" دوابەدوای ئەو پۆستەیشی هاودارانی پرسیاریان لای دروست بووە كە دەبێ‌ خەمەكەی كەژێ‌ چی بێت و ئەو پەیامەیشی ئاراستەی كێ‌ كردبێ، بەڵام ئەو گۆرانیبێژە وەڵامی ئەو پرسیارانەی نەداوەتەوە.

كەژێ ماوەیەكە هیچ بەرهەمێكی نییە بڕیاریش بوو نوێترین بەرهەم بڵاو بكاتەوە. كەژێ‌ لە شاری هەولێر لەدایكبووە و خاوەن چەندان بەرهەمی هونەرییە لە بواری گۆرانی و هەر لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە بە هاوكاری و پاڵپشتی باوكییەوە، ئەو برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەدە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم