مۆزی سه‌وز زۆربه‌ی كاته‌كان له‌وه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوه‌تی پێ نه‌گه‌یشتووه به‌ڵام بۆ خواردن گونجاوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جار له‌كاتی خواردنیدا پرسیاری ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌بێت كه ئایا خواردنی ئه‌م میوه‌یه به‌سه‌وزی به‌سووده؟
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه خواردنی مۆزی سه‌وز به‌سووده یان نا و ئاماژه‌ی پێداوه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه مۆزی سه‌وز به‌سووده بۆ جه‌سته ئه‌گه‌ر رۆژانه له دوو دانه زیاتر نه‌خۆیت.
پزیشكان هۆكاری به‌سوودی مۆزی سه‌وزیش ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ پێكهاته‌كه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه‌كان كه جه‌سته ده‌پارێزن له نه‌خۆشی، بۆیه لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – مۆزی سه‌وز به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه: یه‌كێك له سووده‌كانی مۆزی سه‌وز ئه‌وه‌یه كه پۆتاسیۆم بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه ئه‌م ماده‌یه‌ش كارده‌كات له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌ستانی به‌رزی خوێن و ئاسایی كردنه‌وه‌ی سووڕی خوێن كه ئه‌مه‌یش دڵ له نه‌خۆشیه‌كان ده‌پارێزێت.
دووه‌م – كۆنترۆڵی شه‌كری خوێن ده‌كات: به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م میوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامین B6 زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌كری خوێن، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ماده و ڤیتامینانه كاری هۆڕمۆنه‌كانی ئه‌نسۆلین و گلوكاگۆن ڕیكده‌خه‌نه‌وه و هاوسه‌نگیان ده‌پارێزن ئه‌مه‌یش جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شه‌كره.