سێ گه‌نجی عێراقی دوای ئه‌وه‌ی بۆ گه‌شت سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووه له ده‌ریای قه‌زوین له كاتی مه‌له‌كردن خنكان و ته‌رمی دوانیان دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێیه‌م گه‌نجیش به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غداوه ئاشكرای كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران حكوومه‌تی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه سه‌عات دووی دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌م سێ گه‌نجی عێراقی له شاری رامسه‌ری گه‌شتیاری كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای قه‌زوین، له‌كاتی مه‌له‌كردن له ده‌ریا گیانیان له ده‌ست داوه، ته‌رمی دوو له‌و گه‌نجانه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته تیمه‌كانی فریاكه‌وتن نه‌یانتوانیوه جه‌سته‌ی سێیه‌م گه‌نج بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه هۆكاری خنكانی ئه‌و سێ گه‌نجه عێراقییه، به‌هۆی ئه‌وه بووه كه مه‌له‌یان نه‌زانیوه، به‌ڵام چۆن ده‌كرێ كه‌سێك مه‌له نه‌زانێ و بچێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌مه لای ئێمه گومانی دروست كردووه.
خنكانی ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی عێراق له كۆماری ئیسلامی ئێران له كاتێكدایه، پێشتر باڵوێزی عێراق له تاران هۆشداری دایه خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ گه‌شتكردن ڕوو له ئێران نه‌كه‌ن، چونكه ڕووبه‌ڕووی دزی و تاڵانی و كوشتن ده‌بنه‌وه و ژیانیان له مه‌ترسیدا ده‌بێ.