فه‌رمانده‌ی خۆراك و ده‌رمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه گۆشتی مریشك ئه‌وانه‌ی به ده‌رمان گه‌وره ده‌كرێن، زه‌رنیخیان تێدایه كه سه‌ره‌كیترین هۆكاری تووشبوونی مرۆڤه‌وه به جۆره جیاوازه‌كانی شێرپه‌نجه.
ڕاپۆرته‌كانی فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، زه‌ڕنیخی نائهندامیان له گۆشتی مریشكی ئاماده‌كراو دۆزیوه‌ته‌وه، كه جۆره ماده‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هراوییه و ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه، نیوه‌ی مریشكی به‌ستوو و ئاماده‌كراو و به‌رهه‌مهێنراویش له ده‌واجنه‌كان ئه‌و جۆره ماده ژه‌هراوییه‌یان تێدایه.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ئه‌و مریشكانه‌ی ده‌رمانی "Roxarsone 3-Nito"یان پێ ده‌درێ، له‌و ده‌رمانه زه‌ڕنیخی نا ئه‌ندامی هه‌یه و ده‌چێته جه‌سته‌ی مریشكهكانهوه، ئه‌ركی ئه‌و دهرمانهیش ئه‌وه‌یه كه خێرا مریشكه‌كان قه‌ڵه‌و بكات و گۆشتی زۆر بگرن تا بخرێنه بازاڕه‌وه و قازانجی زۆر به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆر مریشك و به‌رازیش دۆزرانه‌وه كه له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ئه‌و جۆره ده‌رمانه‌یان پێ دراوه، كۆمپانیای پیفازاری به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمانی نیترۆ 3 له‌وباره‌وه به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمان ئاگاداری بكه‌نه‌وه، سه‌رجه‌می بڕه ده‌رمانی ئه‌مجۆره‌ی له بازاڕ كێشایه‌وه.