توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر 91 هه‌زار كه‌س كراوه و تێیدا به وردی تیشك خراوه‌ته سه‌ر به‌كارهێنانی مۆبایل و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر له خه‌وتن، له ئه‌نجام دا ده‌ركه‌وتووه، به‌كارهێنانی مۆبایل به‌ر له خه‌وتن ده‌بێته هۆی تووشبوون به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌روونی وه‌ك ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی و تێكچوونی سیسته‌می هه‌سته ده‌ماره‌كان.
توێژه‌ران له توێژینه‌وه‌كه هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، به‌كارهێنانی مۆبایل له دره‌نگانی شه‌و و به‌ر له خه‌وتن بووه‌ته دیارده‌یه‌كی باو، به‌ڵام یه‌كێكه له دیارده ترسناكه‌كانیش، چونكه ده‌روونی به‌كارهێنه‌ره‌كه به ته‌واوی وێران ده‌كات.
ئه‌و
توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی گلاسكۆی سكۆتلاند ئه‌نجام دراوه و 91 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر به نموونه وه‌رگیراون و له ڕێی ئامێری پێوانه‌كردنی خێرایی له كاركردن خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی كه شه‌و به‌ر له خه‌وتن و دوای 10ی شه‌و مۆبایلیان به‌كارهێناوه تووشی ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی ده‌بن و كه‌متر توانایان بۆ كار ده‌بێ و ڕێژه‌ی خۆشبه‌ختی و ئارامیان كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن.
دانیال سمیس سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێویسته واز له مۆبایل بهێنن له دره‌نگانی شه‌و و له دوای سه‌عات 10ه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاری نه‌هێنن، چونكه نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی به‌كارهێنه‌ران ده‌بێ، به‌ڵكوو مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیش دروست ده‌كات.