به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای باكوور ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، به‌هۆی هێرشی چه‌كداران هێلی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای نێوان شارۆكه‌ی دبس و ڕۆژئاوای كه‌ركووك پچڕاوه و ناتوانرێ كاره‌بایان پێ بدرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای باكور له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، تیرۆریستان چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێلی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له شارۆكه‌ی دبسه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كه‌ركووك و توانیویانه به ته‌واوی هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی ژماره یه‌ك بپچڕێنن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دوا هێرشی تیرۆریستان به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بووه و ستوونێكی گه‌وره‌ی كاره‌بایان به ته‌واوی تێكشكاندووه، به‌وهۆیه‌وه كاره‌بای ڕۆژئاوای كه‌ركووك به ته‌واوی پچڕاوه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، تیرۆریستان چه‌ند بۆمبێكی چێنراویان له ژێر پایه‌كانی ستوونی كاره‌بای ژماره 85 داناوه‌ته‌وه و دواتر ته‌قاندوویانه‌ته‌وه، بورجه‌كه‌ی كاره‌با به‌وهۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و تێكشكاوه و له‌و كاته‌ی هێزه‌كان به‌ره‌و شوێنه‌كه ڕۆیشتوون بۆمبێكی چێنراویش به پۆلیسی فیدرالی ته‌قیوه‌ته‌وه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای باكور ڕاسته‌وخۆ گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی بورجه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كاره‌با كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته نازانرێ ماوه‌ی چه‌ندیان پێویسته تا كۆتایی به كاره‌كانیان بهێنن و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.