وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، ته‌نگژه و هه‌ره‌سی به‌های لیره‌ی توركی مه‌ترسییه‌كی تر له‌سه‌ر ئابووری ئه‌ڵمانیا دروست ده‌كات، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی ناكۆكی بازرگانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
لیره‌ی توركی له ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگی ڕابردوو به ڕێژه‌ی 40% به‌های خۆی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ده‌ست دا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نكه‌ره، به‌وهۆیه‌وه وه‌به‌رهێنه‌رانی توركیا ترسیان لێ نیشتووه كه ئابووری وڵاته‌كه به ته‌واوی هه‌رس بهێنێ و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگات.
ئه‌ڵمانیا دووه‌م گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌ری بیانییه له توركیا و به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگان‌یش له نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه دابه‌زینی به‌های لیره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیایش دروست ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌ڵمانیا له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆی دا ئاشكرای كردووه، مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئابووری ئه‌ڵمانیا تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن و زیاتر ده‌بن، به‌تایبه‌ت دوای هه‌وڵه‌كانی به‌ریتانیا بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا و باجه‌كانی واشنتن بۆ سه‌ر بازرگانی نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا، جیا له‌وه‌یش ته‌نگژه‌ی دراوی توركی هۆكارێكی تری ده‌ره‌كییه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌مان دروست ده‌كات.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسییه ده‌ره‌كیانه، به‌ڵام ئابووری ئه‌ڵمانیا تا ئێسته‌یش به‌هێزه و پشتی به بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌كاربه‌رانی تایبه‌ت و دابه‌زینی نرخی سو‌و و گه‌شانه‌وه‌ی كه‌رتی كار به‌ستووه.