ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی ئۆتۆمبێلی فڕیو و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له داهاتوو كردووه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئۆتۆمبێله فڕیوه‌كانی داهاتوو هێنده پێشكه‌وتوو ده‌بن، كه هیچ كات به خه‌یاڵیش ئۆتۆمبێلی له‌وشێوه‌یه به هزر و بیركردنه‌وه‌تان دا نه‌هاتووه.
له‌وباره‌وه كۆمپانیای ڕۆلز رۆس پلانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلێكی فڕیو داناوه، كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 250 میل له سه‌عاتێكدا و كێبه‌ركێ توند ده‌كات له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله پێشكه‌وتووه‌كانی تری كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا.
هاوكات كۆمپانیای ئۆبر بڕیاری داوه له دوو ساڵی داهاتوو خزمه‌تگوزاری
ئۆتۆمبێلی فڕیو كه هاوشێوه‌ی ته‌كسی كار ده‌كات له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بخاته گه‌ڕ.
جیا له‌وه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای ئێرباس و ئی هانگی چینی و ئیرۆ مۆبیلی سلۆڤاكی و ئوبینری كه‌نه‌دی و پۆپ یوپ له چه‌ند ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی فڕیوی پێشكه‌وتوو ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، به‌مه‌یش شۆڕشێكی گه‌وره له بواری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و وشكایی دروست ده‌بێ و پێشبینی ده‌كرێ جه‌نجاڵی شاره گه‌وره‌كان له دوو ده‌یه‌ی داهاتوو به ته‌واوی كه‌م ببێته‌وه و خه‌ڵكی بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنانه‌ی مه‌به‌ستیانه به ئاسمانه‌وه بفڕن.