كچه هونه‌رمه‌ندی كورد ئاڵا ڕه‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له وڵاتی سوید به‌شداری له زنجیره‌یه‌ك فیلم و درامای ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌كات و له سوید بۆ یه‌كه‌مجار پێشان ده‌درێت.
ئاڵا ڕه‌یانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه زنجیره‌یه‌ك نمایش و درامای ته‌له‌ڤزیۆنی له
سوید په‌خش ده‌كرێن و وه‌ك سه‌ره‌تایش به چالاكییه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێ و منیش یه‌كێكم له به‌شداره‌كان و به‌شداری درامایه‌كیشم كردووه كه له هه‌شت به‌ش پێك دێ و ناوی "ئه‌وه‌ی له ژێر به‌فر ده‌شاردرێته‌وه" و من ڕۆڵی فریشته لاوریل ده‌بینم و چه‌ندان ئه‌كته‌ری تری بیانی و نێوده‌وڵه‌تی كاریان تێدا كردووه.
ئاماژه‌ی دا جیا له‌وه "زه‌نوبیات له بیره" كه دوا به‌رهه‌می شانۆییمه و به به‌شداری ئه‌كته‌رانی بیانی و به زمانی بیانی نمایش ده‌كرێ، من له‌و شانۆیه‌ش وه‌ك تاكه ژنی كورد به ڕۆڵی شاژنه زه‌نوبیا ڕۆل ده‌بینم و چیرۆكی شانۆكه‌ش باس له ژنه كاریگه‌ره‌كان ده‌كات كه ڕۆڵیان هه‌بووه له پێشكه‌وتن و ئازادی و پێشخستنی مافی ژنان.
هه‌ولێر/شاخه‌وان شێخانی.