ئه‌ندامێكی شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ئاشكرای كرد، پارتی تا ئێسته بڕیاری نه‌داوه بچێته ناو هیچ هاوپه‌یمانییه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتیش بۆ كه‌ركووك كارێكی ئاساییه.
به‌نگین ڕێكانی ئه‌ندامی شاندی دانوستاندكاری پارتی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی كه پێگه‌ی "
بغداد الیوم" بڵاوی كردووه‌ته‌وه گوتی، هه‌ڵوێستی كورد و چوونیان بۆ ناو هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ك تا ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش دانوستاندنه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و ئێواره‌ی دوێنێش كۆبوونه‌وه‌ی شاندی میحوه‌ری وه‌ته‌نی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و دواتریش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌یش پێوه‌ستن به به‌رده‌وامی دانوستاندنه‌كان.
له‌باره‌ی پێوه‌ندی چۆڵكردنی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حزبه بۆ شاره‌كه، له‌گه‌ڵ چوونه ناو هاوپهیمانییهكانهوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانوستاندكاری پارتی ئاشكرای كرد، ئه‌مه كارێكی ئاسایی و یاساییه كه پارتی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و پرسه پێكهێنراوه، به وردی كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك ده‌كرێ، بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجی بۆ دابنرێت.
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، كورد ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕن، به‌وهۆیه‌وه مالیكی به هه‌موو مه‌رجه‌كانیان ڕازی بووه و به‌ڵێنی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و به‌شه بودجه و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م پرسه‌كانی داوه، له‌به‌رانبه‌ریش دا ده‌بێ كورد بچنه ناو هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵام تا ئێسته كورد بڕیاریان نه‌داوه.