دوای ئه‌وه‌ی له یاری نێوان یوڤنتوس و یانه‌ی چیڤۆ ڤیرۆنا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی چیڤۆ ڤیرۆنا "ستیڤانۆ سورینتینۆ" خۆیان به‌یه‌كدا كێشا بووه هۆی شكانی لووتی گۆڵپارێزه‌كه و له به‌رانبه‌ر شكاندنی لووتیشی ستیڤانۆ سوپاسی ڕۆناڵدۆ ده‌كات.
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ی نێوان
یوڤنتۆس و چیڤۆ ڤیرۆنا، كریستیانۆ ڕۆناڵد نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ستیڤانۆ سورینتینۆ كرد و هیوای خواست به خێرایی چاك ببێته‌وه و شیفای بۆ بێ و بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی كریستیانۆ سۆرینتینۆی 39 ساڵ و گۆڵپارێزی چیڤۆ ڤیرۆنا له تویتێكدا وه‌ڵامی ڕۆناڵدۆی دایه‌وه و نووسیویه‌تی، نامه‌ی پشتیوانیم له ڕۆناڵدۆوه پێگه‌یشت، سوپاس ئه‌ی ئه‌فسانه.
له یاری نێوان هه‌ردوو یانه كه یوڤنتۆس به سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ بردییه‌وه، ڕۆناڵد و ستیڤانۆ به‌خراپی به‌ریككه‌وتن، به‌وهۆیه‌وه لووتی ستیڤانۆ تووشی شكان هاتوو و به په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا.
سه‌ره‌تا ستیڤانۆ هۆشی نه‌ما، به‌ڵام دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی له نه‌خۆشخانه بڵاوكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و هاتووه‌ته‌وه هۆش خۆی و ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.