دروستبوونی كێشه و تێكچوونی په‌مپه‌كانی هه‌ڵدانی ئاو له به‌نداوی دووكان كه ئاو ده‌گه‌یه‌نێته شاری سلێمانی، گرفتی كه‌مئاوی له شاره‌كه دروست كردووه و جاران سێ ڕۆژ جارێك ئاویان پێ ده‌درا، به‌ڵام ئێسته بووه‌ته پێنج ڕۆژ و خه‌ڵكیش به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن.
سه‌ربه‌ست عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو په‌مپی هه‌ڵدانی ئاو له دووكان تێكچوون، دوێنێش په‌مێكی تر به‌هه‌مانشێوه تێكچووه، به‌وهۆیه‌وه هاتنی ئاو له دووكانه‌وه بۆ سلێمانی كه‌می كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین له سێ ڕۆژ جارێك ئاو بده‌ینه خه‌ڵكی و ئه‌و ماوه‌یه بۆ پێنج ڕۆژ جارێك درێژبووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، به‌هۆی پشووی جه‌ژن كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران له پشوودان گرفتی ئه‌وه‌یشمان بۆ دروستبووه كه ناتوانین تا دوای جه‌ژن په‌مپه‌كان چاك بكه‌ینه‌وه و دووباره ئاو له سێ ڕۆژ جارێك بده‌ینه‌وه به خه‌ڵكی سلێمانی.
عه‌بدوڵا ڕه‌شید هاووڵاتییه‌كی سلێمانی گوتی، جاران نیگه‌رانبووین كه سێ ڕۆژ جارێك ئاومان پێ ده‌درێ، ئێسته بووه‌ته پێنج ڕۆژ جارێك، واته نزیكه‌ی هه‌فته‌ی یه‌ك جار ئاو له بۆڕی ماڵه‌كانمان دێت، له چوارشه‌می ڕابردووه‌وه ئاومان نه‌هاتووه تا دوێنێ، واته پێنج ڕۆژی به‌سه‌ر تێپه‌ڕیوه، له یه‌كشه‌میش تا دوای جه‌ژن ئه‌سته‌مه ئاومان پێ بدرێت، ئه‌مه گرفتی گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووین.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری سلێمانی، له هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می دووكان – سلێمانی و سه‌رچناره، له‌و ڕێیه‌وه ئاوی ته‌واوی شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و ناوچه‌كانی تر دابین ده‌كرێت.
سلێمانی /هۆشیار عه‌لی.