گۆڤارێكی فڕه‌نسی ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا گووگڵ چی له‌باره‌ی تۆوه ده‌زانێ و له‌سه‌ر ئه‌م پرسه لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ده‌رئه‌نجامی سه‌یر و جیاواز.
گۆڤاری "
ئێكسپرێس" له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، گووگڵ ته‌نیا بزوێنه‌رێكی گه‌ڕان نییه به ناو دنیای ئینته‌رنێت، به‌ڵكوو ئامرازێكیشه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی، ئه‌و ئیمه‌یلی تۆ ده‌زانی و سه‌رجه‌م داتاكانی ناو ئیمه‌یله‌كه‌یش كۆنتڕۆڵ ده‌كات، له ڕێی به‌كارهێنانی گووگڵ ماپه‌وه‌یش به‌رده‌وام ده‌زانێ تۆ له كوێیت، سه‌ردانی چ شوێنێكت كردووه، ده‌زانێت حه‌زت له چ جۆره ڤیدیۆ و كام پارچه مۆسیقایه و زۆر ورده‌كاری تری ژیانت كه ڕه‌نگه خۆیشت هه‌ستی پێ نه‌كه‌یت، ئه‌و له تۆ باشتر ده‌یزانێت.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، گووگڵ داتابانكێكی زه‌به‌لاحی بۆ به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه و به‌گوێره‌ی شوێن و حه‌ز و ئاره‌زییان له كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ و ڤیدیۆ و مۆسیقا و وێنه‌كان، حه‌ز و خواستی به‌كارهێنه‌رانی زۆر به وردی ده‌زانێ و به‌وشێوازه‌ی كه حه‌زیان لێیه‌تی ریكلامیان ده‌خاته به‌رده‌م له‌وكاته‌ی به‌ناو په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌سووڕێیته‌وه.