له‌م دواییه‌دا كێبه‌ركێ له نێوان دوو كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی و دانیماركی دروست بووه، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی بازاڕی جیهانی وه‌چه‌خستنه‌وه، كه له ڕێی وه‌رگرتنی سپێرم له پیاوانی خۆبه‌خشه‌وه كار ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 40 ساڵه كۆمپانیای كالیفۆرنیا كرایۆ به‌نك له‌و بواره كار ده‌كات و تا ئێسته سپێرمی له 600 پیاوی خۆبه‌خش وه‌رگرتووه و 750 هه‌زار منداڵی هێناوه‌ته دنیا، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "گاردیان" خواست له‌سه‌ر وه‌چه‌خستنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه له ڕێی سپێرمی خۆبه‌خشه‌كان به ته‌واوی له ئه‌مه‌ریكا زیادی كردووه، جیا له‌وه‌یش ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی منداڵیان نابێ، به لێشاو هانا بۆ ئه‌م كاره ده‌به‌ن.
سكۆت براون به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی كرایۆ به‌نك
گوتی، كۆمپانیاكه‌مان گه‌وره‌ترین بانكی كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی سپێرمی پیاوانه، به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی سپێرمی كۆگاكراو له كۆمپانیاكه‌مان زیاد ده‌كات.
له‌وباره‌وه به‌رپرسێكی كۆمپانیای كرایۆسی دانیماركی گوتی، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یلێن ڕاسته، كرایۆ به‌نك گه‌وره‌ترین كۆمپانیای له‌و چه‌شنه‌یه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی دنیا ئێمه گه‌وره‌ترین و پێشه‌نگین، له ئه‌وروپا هه‌زار و 400 خۆبه‌خشمان هه‌یه و له ئه‌مه‌ریكایش 200 خۆبه‌خشی تر، له ڕێی وێبپه‌ڕی ئینته‌رنێته‌وه‌یش سپێرمی خۆبه‌خشه‌كان به 100 وڵاتی جیا جیای دنیا ده‌فرۆشینه‌وه.