به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان، واشنتن ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه، به شه‌ش بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردمانی مۆسكۆ بكات و به ته‌واوی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ناو ببات.
دانیال ئاسبێرگ ڕاوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كه به دزه‌پێكردنی زانیارییه نهێنییه‌كانی پنتاگۆن به‌ناوبانگه زانیاری نهێنی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و ڕووسیای ئێسته بڵاو كرده‌وه و میدیاكان بایه‌خی ته‌واویان به قسه‌كانی دا.
ئه‌و به‌رپرسه كه ئێسته خه‌ریكی نووسینی په‌رتووكێكی به‌ڵگه‌یییه به ناوی " ئامێری ڕۆژی قیامه‌ت..ددانپێدانانی پلان بۆ جه‌نگی ئه‌تۆمی" كورته‌ی كتێبه‌كه‌ی له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له هه‌وڵی واشنتن بۆ هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ده‌كات، كه پلانه‌كه بریتی بووه له بۆردمانكردنی مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌وكاتی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به شه‌ش بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردمان بكرێت.
ئالسبێرگ له په‌رتووكه‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، ڕاسته‌وخۆ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان واشنتن ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ڕووبه‌ڕووی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ببێته‌وه، به وردی به‌دواداچوون و ئاماده‌كاری كرا، كه ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی هیروشیما و ناكازاكی مۆسكۆ و چه‌ند شارێكی تری ڕووسیا به بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردمان بكات. دوای دوو هه‌فته له بۆردمانكردنی ژاپۆن به بۆمبی ئه‌تۆمی پلانه‌كه ئاماده‌كرا، كه 15 شاری گه‌وره‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ئامانجی پلانه‌كه هه‌بوون، له نێویان دا مۆسكۆ و لینیگراد به وردی دیاریی كرابوون.
ئاماژه‌ی داوه، له پلانه‌كه مۆسكۆ به شه‌ش بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردمان ده‌كرا، به‌ڵام له‌و كاته ئه‌مه‌ریكا شه‌ش بۆمبی ئه‌تۆمی نه‌بوو، دواتر جارێكی تر له 1947 پلانی نوێ داڕێژرایه‌وه و 24 شار دیاریی كران تا بۆردمان بكرێن، و پێویستی به 23 بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 13 بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌بوو و له‌و ژماره‌یش ته‌نیا حه‌وتیان بۆ هێرشكردن ئاماده‌بوون.