كۆمپانیای نه‌وت و وزه‌ی فڕه‌نسی "تۆتاڵ" به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له كێڵگه‌ی نه‌وتی پارسی باشوور بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی ڕاگه‌یاند، كه وه‌به‌رهێنان له‌و كێڵگه ده‌گاته ملیاران دۆلار، ئه‌مه‌یش پاش سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران دێ، كه كۆمپانیای زۆرێك له وڵاتانی دنیا ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه.
كۆمپانیای
تۆتاڵی فڕه‌نسی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له هه‌شتی ئایار/مایۆ به كشانه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، تۆتاڵ ناتوانێ به‌رده‌وام بێ له پرۆژه‌ی ئێس بی 11 له كێلگه‌ی پاسی باشوور، بۆیه ته‌واوی پرۆسه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ده‌رهێنان و گه‌ڕان و پشكنینی له ئێران وه‌ستاند و تا چواری تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ریش به‌یه‌كجاری له ئێران ده‌كشێته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، تا ئێسته تۆتاڵ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پاره‌ی له وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كێڵگه‌یه خه‌رج كردووه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیاكه ناكات.
كشانه‌وه‌ی تۆتاڵ كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت و وزه‌ی فڕه‌نسییه، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه وڵاتانی ئه‌وروپا ناتوانن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ئێران بپارێزن له به‌رانبه‌ر بڕیار و سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.