له دواى ساڵى 2014 ته‌واوى هاووڵاتییانى عێراقى سه‌ردانى ناوچه جیاجیاییه گه‌شتیارییه‌كانى توركیا و ئێران و مالیزیا و ئه‌رمینیا و ئازربێجان و میسڕییان ده‌كرد، به‌هۆى هه‌رزانى و بوونى ڕێبه‌رى گه‌شتیارى باش و زۆربوونى جه‌نگ له ناوچه‌كانى خوارووى عێراق و هاتنى داعش.
به پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى گه‌نجان، گه‌نجێكى عێراقى به نه‌ته‌وه عه‌ره‌ب، كه پیشه‌ى ئه‌ندازیاره له بوارى كۆنتڕۆڵى و وردبینى ژمێریارى دواى ئه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سرووشته جوانه‌كه‌ى ده‌چێته دڵه‌وه و چه‌ندان ناوچه‌ى نوێ له كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شت ده‌دۆزێته‌وه بیر له‌وه ده‌كاته گه‌شتیارى بیانى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق بهێنێته ناو هه‌رێمى كوردستان و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك جوانترین سروشتى هه‌رێمى كوردستانیان پێشان بدات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ى ئاب، یوسف فه‌هد، له‌وباره‌ویه‌وه به "وشه" ى ڕاگه‌یاند، بیرم كرده‌وه پڕۆژه‌یه‌ك دروست بكه‌م له ناو هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕاكێسشانى گه‌شتیار و تامه‌زرۆیانى سروشت له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ڕاكێشانى كه‌سانى وڵاته‌كه‌یشیان وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسان و ئه‌كته‌ر و میدیاكارانى بیانى.
زیاتر گووتى، "Advenature" ناوى پڕۆژهكهمه و له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانی بیانى ده‌هێنم بۆ كوردستان و سروشتى جوانى ئه‌م وڵاته‌یان پێ پێشان ده‌ده‌م و ده‌مه‌وێت ببم به كه‌سێكى ئاشتى و بیسه‌لمێنم كه هه‌موو كه‌س به شێوه‌یه‌كى ئاسایشى ته‌واو و به‌بێ ئازاردان ده‌توانێت له كوردستان كه‌شێكى ئارام بۆخۆى له جوانترین سروشتهكانى ئه‌م وڵاته به كه‌مترین نرخ ده‌سته‌به‌ر بكات و چیتر بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه پاره‌ى وڵاته‌كه‌مان بۆ وڵاتانى تر‌ى گه‌شتیارى ببه‌ینه ده‌ره‌وه.
یوسف فه‌هد له دایك بووى ساڵى 1986 له شارى به‌غدادى پایته‌ختى عێراقه، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى كۆمپانیاى ئۆوج بۆ كارى سینه‌ما و هونه‌رى بووه، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى ڕێكلامى كه‌نالى tvc، بووه ماوه‌یه‌ك، شاره‌زایى له بوارى ڕێكخستنى گه‌شت و ئاهه‌نگ و ڕێكخستنى كۆنفڕانسى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، له به‌شی پێوه‌ندییه‌كانى كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و زێن كارى كردووه، له وڵاته‌كانى عێراق و تایله‌ند و ڕووسیا كارى وێنه‌گرتنى بۆ چه‌ندان كۆمپانیاى بیانى كردووه له بوارى گرنگیداتن به سروشتى ئه‌و وڵاتانه.