خانمە هونەرمەند و مۆدێلستى دیارى كورد "شیرین هەوری" کە لە تۆڕەكانی کۆمەڵایەتی ناسناوی "باربی کوردستانى" وه‌رگرتووه، له‌لایه‌ن ههوادارانییهوه نوێترین وێنه‌كانى زۆرترین سه‌رنجی خه‌ڵكیان ڕاكێشاوه و له په‌ڕه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌كانى به لێشاو له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ورووژێنه‌رى جه‌سته و دهرنهكهوتنى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دواجار ده‌نگۆى مردنى بڵاو كرابوویه‌وه.
شیرین كه كچێكی سلێمانییه و به‌هۆی لێكچوونی له كه‌سایه‌تی "باربی" له ناو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به باربی كوردستان ناسراوه، له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
شیرین هەوری ته‌مه‌نى 26 ساڵه و لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ئێسته‌یش لە وڵاتی نەرویج ژیان بەسەر دەبات، ئەو هەرچەندە چەند کارێکی هونەریی هەیە، بەڵام زیاتر بە هۆی هاوشێوەبوونی لەگەڵ بووکی باربی بەناوبانگ بووە و بە باربیی کوردی ناسراوە، خۆیشى شانازى بهنازناوهكهیهوه ده‌كات، ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه.