ژنێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ له هه‌رێمی ئاشتوكه ئایت باها له مه‌غریب، دوای ئه‌وه‌ی داوای له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد، ئاژه‌ڵێك بكڕێ تا له جه‌ژن بیكه‌نه قوربانی، هاوسه‌ره‌كه‌یشی ڕه‌تی كرده‌وه، به‌وهۆیه‌وه خۆی كوشت.
میدیاكانی
مه‌غریب بڵاویان كرده‌وه، له‌سه‌ر كڕین و نه‌كڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانیكردن شه‌ڕه قسه و ده‌مه‌قاڵه له نێوان ئه‌و ژنه و هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست بووه، دواتر ژنه‌كه خۆی خستووه‌ته بیرێكه‌وه كه قووڵییه‌كه‌ی 30 مه‌تر بووه.
هێزه‌كانی پۆلیسی شاهانه‌ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیویانه ئافره‌ته‌كه له‌ناو بیره‌كه ده‌ربهێنن و بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری ئه‌غادیر و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كردووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ژیانی ڕزگار بكه‌ن و گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه، تا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانیان بۆ ڕوون ببێته‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌یشیان بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشت كردووه.
جه‌ژنی قوربان یه‌كێكه له جه‌ژنه‌كانی مسوڵمانان و له‌و جه‌ژنه دوای ته‌واوبوونی فه‌ریزه‌ی حه‌ج حاجیان ئاژه‌ڵ ده‌كه‌نه قوربانی و به‌سه‌ر هه‌ژارانی ده‌به‌خشنه‌وه، خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری دنیا ساڵانه له‌و جه‌ژنه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر مانگا و مه‌ڕ و بزن ده‌كه‌نه قوربانی.