ژەهراویبوونی لەش كاتێك ڕوودەدات كە بڕێكی زۆر خۆراك بخورێت یان خۆراكی پیس بوو یان ئەو خۆراكانەی كە ماوەیان تەواو بووە و بە كەڵكی خواردن نایەن، پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێت كە دەبێتە هۆی لابردنی ژەهری لەش و پاككردنەوەی لە پاشەڕۆ و بەكتریایی زیان بەخش، لێرەد گرنگترین ئەو خواردنانە دەخەینە ڕوو كە ڕێ لە ژەهراویبوونی لەش دەگرن و لەش پاك دەكەنەوە.
یەكەم: میوە، میوە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ناوەرۆكی شلەیە یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری لەش دەدات و ئاسانە بۆ هەرسكردن و دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید، پێكهاتەی خۆراكی، ڕیشاڵ، ڤیتامینە گرنگەكان.
دووەم: خۆراكی سەوز، خۆراكە سەوزەكان وەكو سپێناخ، وێنجە،سلق، جەرجیر، چەندان سەوزەی تر كە هەرسكردن باشتر دەكات و یارمەتی لابرنی ژەهری لەش دەدات.
سێیەم: لیمۆ، پرتەقاڵ و سلق، میوە ترشەكان ئاوی لەش زیاد دەكەن و یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری لەش دەدەن و ڕژێنەكانی هەرس چالاك دەكەن و ڕێ لە ژەهراویبوونی جگەر دەگرێت باشترە بەیانیان لیمۆ لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكرێت و بخورێتەوە.
چوارەم: سیر، یەكێكە لەو خواردنانەی كە لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و جگەر هان دەدات تا بەرهەمهێنانی لە سیستەمی هەرسیدا.
پێنجەم: چای سەوز، پڕە لە دژە ئۆكسید، لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و جۆرێكی تایبەت لە دژە ئۆكسیدی تێدایە كە كاری جگەر باشتر دەكات.
شەشەم: ماش، یەكێكە لە پاقلەمەنییەكان و پزیشكان بۆ چەندان ساڵە وەكو دەرمان بەكاری دەهێن، زۆر ئاسانە بۆ هەرسكردن وە هەموو مادە ژەهراوییەكانی دیواری ریخۆڵە دەمژێت.
حەوتەم: ئۆمێگا3، ئەم زەیتە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش و زیاتر لە ئاڤۆگادۆ و زەیتی زەیتوون و زەیتی تۆو كەتاندا هەیە یارمەتی دروستكردنی چەوری دیواری ریخۆڵەكان دەدات و بەمەش ڕێ لە مژینی ژەهر دەگرێت لە لایەن ریخۆلەكانەوە و گەیاندنی بە لەش.