به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێك پلانی ته‌ناهی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانی له پارێزگاكه ڕاگه‌یاند و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێزه‌كان له ئاماده‌باشی ده‌بن بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه، ڕۆژانی جه‌ژن پۆلیس له شوێنه گشتییه‌كان و كۆڵانه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه و ئه‌ركیان پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان و فریاكه‌وتنی خه‌ڵكی ده‌بێ له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو.
ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كانی پۆلیس به هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری ته‌واوه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی سلێمانی و ده‌زگا پێوه‌نداره‌كان له ئه‌ركدا ده‌بن و كه‌شێكی شیاو بۆ جه‌ژن دابین ده‌كه‌ن.
داوایش له سه‌رجه‌م هێزه‌كان كراوه، كه هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی ده‌مانچه‌ی موروو و ته‌قه‌مه‌نی و یارییه ڕێپێنهدراوهكان كه هاووڵاتییان بێزار ده‌كات و زیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پێوه‌ندی به 104ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و 105ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات بگه‌نه شوێنی هه‌ر ڕووداوێك و دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.