بۆیه‌كه‌مجار ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكاری كوردی باكوری كوردستان به‌لجین به‌لجیم رۆلی پاڵه‌وانیه‌تی له فیلمێكی سینه‌مایی له هۆلیوود به ناونیشانی " لێدانێك له پشته‌وه" به‌شداری ده‌كات، كه سیناریۆ و ده‌رهێنانی بێرفێرد لاڤایه و پاڵه‌وانییه‌تی فیلمه‌كه له‌لایه‌ن كنسجلی ده‌گێڕدرێ كه ڕۆڵی كه‌سایه‌تی گاندی له فیلمی به‌ناوبانگ "گاندی" گێراوه.
بڕیاره فیلمه‌كه له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له هۆڵه‌كانی سینه‌مای دنیا بڵاو نمایش بكرێ، فیلمه‌كه باس له چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه و ڕووداوه‌كان له عێراق ده‌كات پاش هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق له 2003.
فیلمه‌كه له جۆری وروژاندن و نهێنی و شاراوه و هاندانه، ئه‌كته‌ری كورد به‌لجیم ڕۆڵی وه‌رگێڕێك بۆ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا ده‌گێڕێ، به‌لجیم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له فیلمی كیلۆمه‌تر زیڕۆ كرد، كه هونه‌ر سه‌لیم ده‌رهێنه‌ریه‌تی، به‌شداری له ژماره‌یه‌ك فیلمی تری سینه‌مایی كردووه و سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كردووه له‌و كاته‌ی فیلمی كیلۆمه‌تر زیڕۆ له هه‌ولێر نمایش كرا، پاشان له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر هونه‌ر سه‌لیم چووه‌ته فێستیڤاڵی كان.