دوای 307 ڕۆژ لە داخستنی ڕێی هەولێر- كەركووك، دوێنێ یه‌كشه‌م به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى جارێكی تر ئەو ڕێیە بەڕووی هاووڵاتییان كرایەوە، ئەوەش بە دانانی پردێكی ئاسن بەشێوەی كاتی لەسەر لایەكی پردە ڕووخاوەكە، دواى ڕێككه‌وتنى و دانووستاندنى چه‌ند مانگه‌ى نێوان پۆلیسى هه‌ولێر و پۆلیسى فیدڕاڵى كه‌ركووك.
عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ڕۆژى یه‌كشه‌م ئەو ڕێیە كرایه‌وه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، و تاكو 25 مانگ تەنیا پاس و ئۆتۆمبێلی بچووك دەتوانن هاتوچۆ بكەن.
زیاتر گوتى، تەنیا یەك بازگەی هاوبەش دەبێت، لەلایەكی پردەكە پۆلیسی فیدڕاڵ هەیە و لەلای هەولێر پۆلیس و ئاسایشی هەولێر هەیە.
به‌ڵام به پێى به‌دوداچوونێكى وردى "وشه" ده‌ركه‌وتووه پۆلیسى فیدڕاڵى له سه‌ره‌تاى پردێ وه تا ده‌گاته ناو كه‌ركووك شه‌ش بازگه‌ى داناوه و به وردى و به تووندى لێ پپێچینه‌وه له هاتوچۆی خه‌ڵكی بۆ كه‌ركووك ده‌كه‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به وێنه‌ى تایبه‌ته‌وه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه پۆلیسى فیدڕاڵى به ته‌نیا ئه‌و ئه‌ركه ناكات و دژه‌تیرۆر و وه‌ڵام داناوه‌ى خێراى عێراقیش له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به هادى عامرى له سه‌ره‌تاى پردێ له گوندى قه‌ره‌به‌گ ته‌واوى سنوورى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى كه‌ركووكیان كردووه به سه‌ربازگه و ناهیڵن خه‌ڵك به ئازادانه هاتوچۆ بكات.
له‌لاى هه‌رێمى كوردستان جگه له بازگه‌ى هاوبه‌شى نێو پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و پۆلیسى فیدڕاڵى هیچ بازگه‌ویه‌كى تر نییه و پێشمه‌رگه به ڕێزه‌وه به‌خێرهاتنی خه‌ڵك و گه‌شتیار بۆ كوردستان ده‌كه‌ن و هیچ جۆره گرژییه‌ك له سنوورى پێشمه‌رگه به‌دى نه‌كراوه.
ملازم حازم عه‌لى له پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێمه پێویسته به ته‌نیا كاره‌كان بكه‌ین، به‌ڵام دژه‌تیرۆر و حه‌شد و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى خێرا به گوێمان ناكه‌ن و ڕێ ناده‌ن ئه‌ركى بازگه‌كان بگرینه ده‌ست، بۆیه پێنج بازگه‌ى نافه‌رمییان داناوه.
لە دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر كە باڵێكی سەربازی یەكێتی ئەنجامی دا 307 ڕۆژ ڕێی هەولێر- كەركووك داخرا، بەو هۆیەوە هاووڵاتییان ڕێیەكی دووریان بەكار دەهێنا بۆ هاتوچۆ.