متمانه به‌خۆنه‌بوون واته ناتوانی یه‌ك هه‌نگاویش بهاوێژی له ژیان دا، به‌رده‌وام به ترس و دوودڵی له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بیته‌وه و ڕوو ده‌دا، ده‌ڕوانینت و ناتوانی به‌هێز و دڵنیاییه‌وه ڕووبه‌ڕووی دۆخه‌كان ببیته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ت له‌كیس بچێ و هه‌میشه وه‌ك ئاوێكی مه‌نگ له شوێنی خۆت دا بمێنیته‌وه.
شاره‌زایان و پسپۆرانی ده‌روونناسی چوار خوو و نه‌ریتیان دیاریی كردووه، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌تان به‌خۆتان نه‌مێنێت، به‌رده‌وام له ڕاڕای و نیگه‌رانی و ڕه‌شبینی و ترس و دڵه‌ڕواكێی بژین، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: كێبه‌ركێ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گومانخستنه سه‌ر تواناكانی خۆت، بێبه‌هاكردنی تواناكت، بریتییه له ململانێ و كێبه‌ركێ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر، له كاتێكدا تۆ كه له توانای خۆت دڵنیا بیت و متمانه‌ت به‌خۆت بێ، پێویست ناكات بچیته ناو ململانێ و كێبه‌ركێی كه‌سی تره‌وه.
دووه‌م: گه‌ڕان به‌دوای سوپاس و ستایش، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌رده‌وام بۆ هه‌ر كارێك سوپاس و ستایش و ده‌ستخۆشیت لێ بكرێ و پێت هه‌ڵبده‌ن، ئه‌مه ته‌نیا شتێكی زاره‌كییه و هیچ سوودی بۆ تۆ نابێ، به‌ڵكوو له‌وكاته‌ی ئه‌م ستایشه نامێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی نائاگاییانه گومان له توانا و متمانه‌به‌خۆبوونت ده‌كه‌یت.
سێیه‌م: چاوه‌ڕێی زیاتر ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ریته‌یت تێدا بوو، پێویسته ده‌سبه‌رداری بیت، هیچ كات چاوه‌ڕێی زیاتر مه‌كه و خۆت به كه‌سی تریش به‌راورد مه‌كه، چونكه ئه‌مه گومان له توانا و متمانه و خودی خۆت دروست ده‌كات.
چواره‌م: یاریكردن به كه‌سانی تر، هه‌وڵی یاریكردن به كه‌سانی تر مه‌ده و هه‌ڵیان مه‌خه‌ڵه‌تێنه، ڕاستگۆ به له‌گه‌ڵ خۆت و ده‌وروبه‌رت، تا به‌های ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ون نه‌كه‌یت و به‌رده‌وام متمانه‌ت به‌خۆت بێ.