خه‌ڵكی به‌رده‌وام كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه هه‌یه، كاتێك خه‌ونێك له خه‌وێكی ئارام و قووڵدا ده‌بینین، چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له ته‌واوبوونی خه‌ونه‌كه له خه‌و ڕاده‌په‌ڕن و به ئاگا دێینه‌وه، هۆكاری ئه‌مه چییه و بۆچی مرۆڤ ناتوانێ تا كۆتایی خه‌ونه‌كان بمێنێته‌وه و له‌خه‌و ڕا ده‌بێ؟.
شاره‌زایان و زانایان له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره و وه‌ڵامه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ڕابوون له خه‌و به‌ر له ته‌واوبوونی خه‌ونه‌كان بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كه‌م: مرۆڤ كاتێك خه‌ون به شتێكه‌وه ده‌بینی، كارێكی سروشتییه كه له‌خه‌و هه‌ڵسێته‌وه، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی خه‌وه‌كه به‌سه‌ر جه‌سته و كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤه‌وه.
دووه‌م: ئه‌م كاره پێوه‌ندی به خه‌وتن و زۆری و كه‌می نووستنه‌وه نییه، له خه‌ون دا دوو قۆناغ هه‌یه كه ده‌بێته هۆی خه‌به‌ربوونه‌وه‌تان، یه‌كه‌میان جوڵه‌ی چاوه به‌خێرایی له‌و كاته‌ی خه‌ون ده‌بینین، دووه‌میشیان پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی چاو به هێوای جوڵه ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ونێك ببینن له قۆناغی دووه‌م بێ، ئه‌وا به‌خێرایی وه‌ئاگا دێینه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ونه‌كه ته‌واو ببێ.
رووس كالفین پسپۆری ده‌روونی و خه‌ونه‌كان له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ری هه‌یه له كاتی خه‌وبینین له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه قسه‌یش بكه‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تی دووه‌م كاتێك خه‌به‌رتان نابێته‌وه، به‌هۆی ئارامی و پشووی ته‌واوی مێشك و جه‌سته‌یه، كه‌واته ئه‌گه‌ر خه‌ونێك ببینن كه جه‌سته و مێشكتان پشووی ته‌واوی نه‌بووبێ، ئه‌وا به‌خێرایی خه‌به‌رتان ده‌بێته‌وه و ورده‌كاری خه‌ونه‌كه‌یشتان به ته‌واوی بیر نامێنێت.