سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه ئاشكرایان كرد، سه‌ركرده‌كانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌یاز و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی تر له به‌غدا له ماڵی هادی عامری ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه كردووه و بڕیاره دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ڕابگه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌كان به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"یان ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌بێ، شاندی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و عه‌تاء به سه‌رۆكایه‌تی فالح فه‌یاز و هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی گه‌یشتوونه‌ته ماڵی عامری و كۆبوونه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، شاندی میحوه‌ری وه‌ته‌نی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی و فه‌لاح زێدان و ئه‌حمه‌د ئه‌بوڕیشه پێكهاتوون، شاندی كوتله جیابووه‌كه‌ی نه‌سڕ بریتین له فالح فه‌یاز و ڕه‌شید عه‌زاوی.
زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی مالیكی و عامری له 201 كورسی په‌رله‌مانتار پێك دێن، هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی 54 كورسی، فه‌تح و هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری تر 62 كورسی، باڵی جیابووه‌وه‌ی نه‌سڕ 20 كورسی، ده‌وڵه‌تی یاسا 27 كورسی، ئه‌گه‌ر كوردیش بچێته هاوپه‌یمانییه‌كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی 48 كورسییه واته ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی، به‌مشێوه‌یه ژماره‌ی كورسییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌بێته 210 كورسی له خولی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق.
هیشام روكابی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نووری مالیكی له تویتێكدا ئاشكرای كرد، جموجۆڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی، پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و پارتی و یه‌كێتی و میحوه‌ری وه‌ته‌نی به به‌رده‌وامی بوونی هه‌یه.