به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، ڕیژه‌ی تاوانه‌كان له عێراق ساڵ دوای ساڵ ڕوو له زیادبوونه‌وه و ڕێژه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌مساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو تا ئێسته به ڕێژه‌ی 40% زیادی كردووه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2016یش به ڕێژه‌ی 65% ڕووی له زیادبوونه، تاوانه‌كان ته‌نیا له دزی و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی و توندوتیژی نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتن بووه‌ته تاوانێكی باو و به‌ربڵاو.
ئاماژه‌ی دا، به پله‌ی یه‌كه‌م خێزان به‌رپرسه له زۆربوونی تاوان له كۆمه‌ڵگای عێراقی، دووه‌میش ئینته‌رنێت و ته‌له‌ڤزیۆن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوتابخانه و دۆست و براده‌ره‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ زۆربوونی ئه‌و تاوانه مه‌ترسیدارانه له عێراق.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، زیاتر له چوار هه‌زار دۆسیه‌ی تاوانی قورس له گرتووخانه‌كان بوونیان هه‌یه، زۆرینه‌یان تاوانی كوشتن و لاقه‌كردن و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌رن، به‌شێكی گیراوه‌كانیش ته‌مه‌نیان له نێوان پێنج تا 15 ساڵیدایه، زۆرینه‌یشیان به‌ر له‌وه‌ی تاوانه‌كان ئه‌نجام بده‌ن، تووشی هه‌ڵاتن بوون و كێشه‌ی ته‌ناهیان بۆ دروست بووه و بێكاربوون و خوێندنیان جێهێشتووه، هه‌ندێ له تاوانباران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان ته‌نیا 15 ساڵه، به‌ڵام بكوژێكی زۆر لێزان و پێشكه‌وتوون.
د.عومه‌ر حه‌سان پسپۆری كۆمه‌ڵناسی له زانكۆی به‌غداد گوتی، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوان پێوه‌سته به فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده‌ی خێزان، دواتر هۆكاری ئابووری، ئنجا هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان، زۆربوونی شه‌ڕ و كوشتن له‌گه‌ڵ هێزه تیرۆریستییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌رمی و مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كوژراوان له‌سه‌ر شه‌قام هه‌مووی پێوه‌ندی هه‌یه به زۆربوونی توندوتیژی له عێراق.