زانایانی زانكۆی دندی له سكۆتلاند له نوێترین توێژینه‌وه، سه‌ره‌كیترین هۆكاری تووشبوونی مرۆڤیان به جۆره جیاوازه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دۆزییه‌وه و ئه‌وان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پیربوونی سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤ هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه‌ی زانایانی زانكۆی دندی له گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرایه‌وه و شاره‌زایان دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، ئه‌م توێژینه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ، له دۆزینه‌وه‌ی ڕێ و شێوازی تری چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه جیاوازه‌كان.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ پیربوون و به تهمهنداچوونی مرۆڤ، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به شێرپه‌نجه زۆر زیاتر ده‌بێ، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ترشی ناوكی مرۆڤ دادێ، به‌گوێره‌ی زه‌مه‌ن، گۆڕانكارییه‌كان ده‌بنه هۆی له‌دایكبوونی خانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ و جیاواز كه سه‌ره‌نجام تووشی شێرپه‌نجه ده‌بین، ته‌نیا به شه‌ش گۆڕانكاری له ترشی ناوكی ئیتر مرۆڤ به ته‌واوی گیرۆده‌ی شێرپه‌نجه ده‌بێت.
توێژه‌ران بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌سی تووشبوونیان به شێرپه‌نجه خستووه‌ته ژێر چاودێری چڕه‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 تا 70 ساڵی بووه، به وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه كردووه و تێبینیان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سیسته‌می به‌رگری جه‌سته و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری شێرپه‌نجه كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجام دا به ڕێژه‌ی 100% بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌رچه‌ند سیسته‌می به‌رگری جه‌سته لاواز بێ، هێنده‌یش ئه‌گه‌ری تووشبون به شێرپه‌نجه و بڵاوبوونه‌وه‌ی به جه‌سته زۆرتر ده‌بێ.