كۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوه‌ی وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ڕووبه‌ڕووی داهاتوویه‌كی وشك و كه‌شێكی زۆر ناله‌بار ده‌بێته‌وه، توێژه‌ران دووپات له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له چه‌ند ساڵی داهاتوو له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، دوو هێنده‌ی پله‌ی گه‌رمی كۆی وڵاتانی دنیا، به‌وهۆیه‌وه كه‌نداوی عه‌ره‌بی و كۆماری ئیسلامی ئێران پله‌ی گه‌رمای ده‌گاته ئاستێك به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ژیان و نیشته‌جێبوون گونجاو نابێ.
پێگه‌ی "
Aspi Strategist" له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به به‌رده‌وامی، هاوكات زۆرینه‌ی ئێران به كرده‌یی تووشی ته‌نگژه‌ی ئاو بووه، بۆیه ئێران ده‌بێته وڵاتێكی وشك یان نیمچه وشك، سێیه‌كی ئاوه‌كه‌ی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌بێته هه‌ڵم و جیا له‌وه‌یش ئه‌و ڕووبارانه‌ی له ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌ڕژێنه وڵاته‌كه به پلانی ورد و دوور مه‌ودا ده‌گیرێنه‌وه و ڕێ نادرێ بگه‌نه ناوه‌وه‌ی سنووره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
كۆماری ئیسلامی ئێران پشت به ئاوی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئاوی ژێر زه‌وی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ساڵ دوای ساڵ ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی ڕوو له دابه‌زین ده‌كات، له كۆی 31 شار له ماوه‌ی 45 ساڵی داهاتوو ته‌نیا 12 گه‌وره شاری وڵاته‌كه ده‌توانن پشت به ئاوی ژێرزه‌وی ببه‌ستن، جیا له‌وه‌یش به گه‌یشتن به 2030 حكوومه‌تی وڵاته‌كه پێشبینی ده‌كات به ڕێژه‌ی 25% ئاوی سه‌رزه‌وی سنووری ئێران كه‌م ببێته‌وه.
به‌مشێوه‌یه ئێران ده‌بێ به زۆری پشت به‌و ئاوه ببه‌ستێ كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌ڕژێته ناو وڵاته‌كه، ئه‌مه‌یش له گرفتی گه‌وره‌دایه، چونكه توركیا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆل ده‌ستی به دروستكردنی 22 به‌نداو كردووه له‌سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر سووریا و عێراق ده‌بێ، به‌هه‌مانشێوه كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت.
كۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوه‌ی عێراق و سووریا به توندی دژی دروستكردنی ئه‌و به‌نداوانه له‌لایه‌ن توركیا هه‌ڵوێستی ده‌ربڕی، چونكه به به‌رده‌وامی وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ناوچه‌كه، ئێران تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سروشتی ده‌بێ، چونكه به ڕێژه‌ی 56% ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات كه‌م ده‌بنه‌وه.
پرۆژه‌ی به‌نداوه‌كانی توركیا تاكه پرۆژه نییه له زیانی ئێران شكاوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی ئاوی وڵاته‌كه ده‌كات، به‌ڵكوو له ئه‌فغانستانیش پرۆژی دروستكردنی به‌نداوێكی گه‌وره له‌سه‌ر ڕووباری هه‌ریروود، كه ئاو له هه‌رێمی هێرتی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ڕژێنێته ئێران و توركمانستان، پشكی ئاوی ئێران له‌و ڕووباره له ڕێژه‌ی 30% بۆ 13% كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه به‌نداوه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شاری مه‌شهه‌د ده‌بێ، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، جیا له‌وانه ئه‌فغانستان كۆمه‌ڵێك به‌نداوی تر له‌سه‌ر ڕووباری هلمند دروست ده‌كات، كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاوی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌ردوو پارێزگاكه‌یش هه‌ژارنشینن و له ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر لاوازن، تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌بن.
هه‌رچه‌نده كۆماری ئیسلامی ئێران داوای له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كردووه، كه پێویسته به ئاشتیانه دۆسیه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام ئاماژه‌ی ڕوون هه‌ن، كه وڵاتانی زلهێز له پشت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن كه توركیا و ئه‌فغانستان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، به‌وهۆیه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و ململانێی زیاتر ده‌چێ، نه‌ك چاره‌سه‌ركردن به هه‌ماهه‌نگی و ئاشتیانه، پێشتر ئه‌فغانستان ئێرانی تۆمه‌تبار كرد، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به بزووتنه‌وه‌ی تیرۆریستی تاڵیبان ده‌دا، تا به‌نداوه‌كان بته‌قێنه‌وه، بۆیه گرژی له نێوان هه‌ردوو وڵات دروست بوو.
له 2016 عیسا كالانتاری وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی ئێران دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه به‌ره‌و ته‌نگژه‌یه‌كی ترسناكی ئاو ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌وا 50 ملیۆن هاووڵاتی ئێران ناچار ده‌بن كۆچ بكه‌ن و ناوچه‌كانیان به‌هۆی وشكبوونه‌وه به‌جێ بهێڵن.
بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی ئاو و ڕێگری له به‌كارهێنانی ئاوی پاك بۆ كشتوكاڵكردن، كۆماری ئیسلامی ئێران پێویستی به چه‌ندان ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌یه، ئه‌مه‌یش له توانای ئه‌و وڵاته نییه، كاتێك له ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی قورسدایه، بۆیه ناچاره به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و پێوه‌ندییه‌كانی دا بچێته‌وه، به‌رانبه‌ر به ئه‌فغانستان و عێراق، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یش ئێران ویستوویه‌تی هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ و ئه‌مه‌ریكایش به توندی دژی ئه‌وه‌یه، بۆیه توێژه‌ران و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه كارتێكی تری فشاره هه‌ركات ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێ ده‌توانێ له ملی ئێران توندتری بكات و ناچاری بكات بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ.
هه‌رچه‌نده هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه هیچ دوور نییه ئه‌مه‌ریكای له پشته‌وه بێ، به‌ڵام واشنتن تا ئێسته به ته‌واوی په‌نای بۆ ئه‌م هه‌نگاوه نه‌بردووه، به‌ڵكوو به نهێنی و شاراوه‌یی بێ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربخات، ئه‌و به‌نداوانه به توركیا و ئه‌فغانستان دروست ده‌كات، كه نه‌ك هه‌ر ئێران، به‌ڵكوو عێراق و سووریا و وڵاتانی تری ژێر هه‌ژموونی ئێرانیش به وردی له ڕێی ئه‌و به‌نداوانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.