سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق توانی ئاگری یاخیبوونێكی سیاسی له ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی دابمركێنێته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كران، ئه‌مه‌ریكایش دووپات له پشتیوانی عه‌بادی ده‌كاته‌وه و په‌یامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕوون بوو كه باس له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئێران هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كانی عێراقی ئاگاداركرده‌وه كه عه‌بادی په‌راوێز بخه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ نه‌ده‌ن جارێكی تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، عه‌بادی فالح فه‌یازی له هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵیداوه ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی به‌ره‌و لیستی نووری مالیكی ببات.
فه‌یاز هه‌وڵی داوه فشار له‌سه‌ر عه‌بادی دروست بكات، به ئامانجی گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رانبه‌ر پابه‌ندبوونی به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران، به‌ڵام عه‌بادی سووربووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی، بۆیه فه‌یاز خۆی و 20 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سڕی له عه‌بادی جیاكردووه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، له ڕۆژانی ڕابردوو جیابوونه‌وه‌ی عه‌بادی و فه‌یاز به ڕوونی ده‌ركه‌وتن، دوای ئه‌وه‌ی فالح فه‌یاز به ئاشكرا له دیداره‌كانی هادی عامری و نووری مالیكی ئاماده ده‌بوو كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێران كۆ ده‌بوونه‌وه، بۆ ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی.