لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە، ئەمڕۆ ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر 41 ونزمترینی 28 دەبێت.
لە سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 40 ونزمترینی 29 دەبێت. لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرمی 39 و نزمترینی 24 دەبێت و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی 42 و نزمترینی 27 دەبێت.
بۆ سبەی چوارشەم پلەكانی گەرمی لە پارێزگاكانی كوردستان گۆڕانكارییەكی ئەوتۆیان بەسەر نایەت و نزیك لە ئاستی ئەمڕۆكەدا دەمێننەوە.
بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك تۆمار دەكرێ كە 43 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمیش لە دهۆك تۆمار دەكرێت كە 25 پلەی سەدییە و لەو پارێزگایە بەرزترین پلەی گەرمیش تا 40 بەرز دەبێتەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلە 41 و لە سلێمانیش 40 دەبێت و نزمترین پلەی گەرمی لە هەردوو پارێزگاكە 28 پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێت.