بەهۆی دروستبوونی گرفت لە ئاو بەشێك لەگەڕەكەكانی سلێمانی بێ ئاو دەبن ئەمەش بەهۆی لە كاركەوتنی چەند پەمپێك لە ئاوی دووكان دوو.
ئەمڕۆ سێشەم 21ـی ئاب، لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاتووە، بەهۆی لەكاركەوتنی چەند پەمپێك لەپڕۆژەی دووكان دوو، هەروەها دابەزینی ئاستی ئاو لەكانیاوەكانی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، لەم كاتی جەژنی قوربانەدا كێشە لەبەرنامەی دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتیانی گەڕەكەكانی سەرووی شار و قڕگە دروستبووە.
ئاوی سلێمانی ئاشكرای كردووە، ئێستە تیمەكانمان بەردەوام لە هەوڵی چاكردنەوەدان، تا بەزووترین كات بتوانین بەرنامەكە بگەڕێتەوە دۆخی پێشووتر و هیواداریشین هاووڵاتیان هاوكارمان بن.
پڕۆژەی ئاوی دووكان لە مانگی ڕابردوو تووشی شكان بوو ئەمەش وایكرد دانیشتوانی شاری سلێمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو بن.
شاری سلێمانی بۆ ئاوی خواردنەوە پشت بە ئاوی دووكان دەبەستێت لەگەڵ ئاوی سەرچنار.