دانانى په‌یكه‌رێك له خوار پرى ده‌باشانى شارى سلێمانى به ناوى" كولتوور و خۆشه‌ویستى، وێڕاى لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان، هاووڵاتییان و خه‌ڵكى رۆشنبیریش تووڕه ده‌كات، له‌وانه سه‌لام سه‌عدى رۆژنامه‌نووس له باره‌ى په‌یكه‌ره‌كه‌وه ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر رۆژێك خه‌ڵك له دژى كۆنه‌پارێزى راپه‌ڕین، ده‌بێت ئه‌و په‌یكه‌ره له‌ناو به‌رن".
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناڕه‌زایییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره دروست بووه كه به ناوى "كولتوور و خۆشه‌ویستى" له شوێنێكى گشتیى سلێمانى دانراوه و په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن زیره‌ك میره دروست كراوه.
له چه‌ند ساڵَى رابردوو له شاره‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه، بۆ جوانكارى و گه‌یاندنى هێماى جۆراوجۆرى كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى په‌یكه‌ر داده‌نرێن، به‌ڵام زۆرجار هه‌ندێك په‌یكه‌ر ڕووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك جار ره‌خنه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانى توندڕه‌وه‌وه ئاراسته‌ى په‌یكه‌ره‌كان ده‌كرێن، هه‌ندێك جاریش له‌لایه‌ن خه‌ڵكانى ئاسایى و رۆشنبیرانه‌وه‌یه.
هونه‌رمه‌ندان زۆرجار ره‌خنه‌ى لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه توندڕه‌وه‌كان به‌هه‌ند هه‌ڵناگرن و به‌شتێكى چاوه‌ڕوانى ده‌زانن، چونكه ئه‌وان له ڕوانگه‌ى ئاینه‌وه قسه له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئاین به‌پێوه‌رى حه‌رام و حه‌ڵال سه‌یرى كاره هونه‌رییه‌كان ده‌كات.
ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى زیره‌ك میره، وێڕاى ره‌خنه‌ى ئیسلامییه‌كان، ڕووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى هونه‌رمه‌ندان و كه‌سانى رۆشنبیر بووه‌ته‌وه، ئێمه لێره‌دا چه‌ند بۆچوونێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كراونه‌ته‌وه.
له‌وانه نووسه‌ر و شاعیر دلاوه‌ر ره‌حیمى نووسیویه‌تى، "ئه‌م په‌یكه‌ره له دیدى هونه‌ریى و جوانناسییه‌وه، ناقۆڵاترین كه‌ره‌سته‌یه كه فڕێ دراوه‌ته سه‌ر شه‌قامێك". وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دلاوه‌ر ده‌یه‌وێ له ڕوویه‌كى ئیستاتیكییه‌وه ره‌خنه له په‌یكه‌ره‌كه بگرێت، بۆیه ده‌پرسێ "هونه‌رمه‌ندى كورد بۆ هێنده بێ خه‌یاڵ و ئایدیایه؟".
دلاوه‌ر ددان به‌وه ده‌نێت كه ئه‌و كاتێك ره‌خنه‌ى له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه هه‌یه و به‌شتێكى نه‌قۆڵاى ده‌زانێ، كه‌چى كه‌سانى تر هه‌ن ستایشى كاره‌كه بكه‌ن، بۆیه نووسیویه‌تى "دوو سێ رۆژه نووسه‌ر و مووسه‌ره‌كانیش به باڵایدا هه‌ڵده‌ده‌ن".
به‌هه‌مان شێوه‌ى دلاوه‌ر، چیمه‌ن ساڵحى رۆژنامه‌نووس ره‌خنه‌ى له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نه‌ك له روویه‌كى هونه‌رییه‌وه، چیمه‌ن نووسیویه‌تى "من له‌ڕووى په‌یكه‌رسازییه‌وه نازانم، به‌ڵام له‌ڕووى فیكر و واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ك مه‌عنا له‌و په‌یكه‌ره نابینم، ده‌شێ بۆ پێشى 50 ساڵ ده‌ست بدات، به‌ڵام ئێسته كوا ئه‌مه موشكیله‌یه".
وه‌ك دیاره په‌یكه‌ره‌كه كچ و كوڕێك ده‌خاته سه‌ر قه‌چۆوه، بۆیه چیمه‌ن نووسیویه‌تى "خۆشه‌ویستى هه‌بێ و له‌سه‌ر نێزه بێ، ئێسته قوربانییانى شتێكى ترن، وه‌زعى نێر و مێ زۆر جیاوازه".
توندتر له چیمه‌ن، سه‌لام سه‌عدى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ره‌خنه‌یه‌كى ئاراسته‌ى په‌یكه‌ره‌كه كردووه و پێی وایه "په‌یكه‌ره‌كه بۆ زیندووراگرتنى كوشتاره". سه‌لام سه‌عدى ده‌ڵێ "په‌یكه‌ر هه‌میشه ده‌بێ بۆ زیندووڕاگرتنى شتێك بێت، دیاره ئه‌م په‌یكه‌ره بۆ زیندووڕاگرتنى توندوتیژى و خوێنڕێژى و كوشتاره".
بۆیه ئه‌م رۆژنامه‌نووسه پێی وایه ئه‌گه‌ر رۆژانێك خه‌ڵك له دژى كۆنه‌پارێزى راپه‌ڕن، ئه‌وا ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك په‌یكه‌ره‌كه بشكێنن. له سه‌رنجه‌كه‌ى سه‌لام به‌م شێوه‌یه نووسیویه‌تى، "بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى ئێمه له دژى نه‌ریته كۆنه‌پارێزه‌كانى خۆیان راپه‌ڕین، ئه‌بێ یه‌كه‌م كار ئه‌و په‌یكه‌ر وه‌ك ره‌مزى توندوتیژى و سه‌ركوتى ئازادى بڕووخێنن، وا بزانم یه‌كه‌م جاره له مێژوودا میله‌تێك ته‌خه‌له‌فووى خۆیان ته‌مجید بكه‌ن و په‌یكه‌رى بۆ بتاشن". له كۆتایى سه‌رنجه‌كه‌شى ده‌ڵێ "به‌ڵێ بۆ رووخاندنى ئه‌م ره‌مزه‌ى ته‌خه‌لووف".
كوردۆ شابانى رۆژنامه‌نووس بابه‌تێكى درێژى له‌سه‌ر نووسیوه و به‌مشێوه‌یه وه‌سفى په‌یكه‌ره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "كاكم چه‌قۆیه‌كى مۆدیل نوێى زه‌ڵاته‌ى هێناوه و دووانى خستووه‌ته سه‌ر كه خه‌ریكى سه‌ماى تانگۆن".
جیا له‌م سه‌رنجه كوردۆ شابان بۆ "وشه" په‌یكه‌رتاشه‌كه‌ى وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى سه‌ركه‌وتوو وه‌سف كرد و گوتى " په‌یكه‌رساز "زیره‌ك میره"، هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی بواره‌كه‌ی خۆیه‌تی و هه‌میشه حه‌ز ده‌كات كاره‌كانی به ئاسانی تێنه‌په‌ڕن و ببنه جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ده‌نگدانه‌وه لای خه‌ڵك. وه‌ك په‌یكه‌ری "كه‌ر" كه بۆنباخێكی به‌ستبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه شكێندرا".
ئه‌م رۆژنامه‌نووسه كۆى ره‌خنه‌كه‌ى خۆى پوخت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ" په‌یكه‌ره‌كه چه‌ند ڕۆژێكه په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه، پڕه له ورووژاندن و نه‌شازی. هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێ كه خۆشه‌ویستی له‌م وڵاته‌دا له ژێر ڕه‌حمی چه‌قۆی كولتوور و نه‌ریته كۆنه‌كاندایه و ناتوانێ به ئاسانی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ببڕێ. ئه‌م بیرۆكه‌یه جوانه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ساڵی 2018 و شاری سلێمانی گونجاو نییه".
له رۆژى 11/8 له شارى سلێمانى په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌ى كولتوور و خۆشه‌ویستى لا درا كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى په‌یكه‌رتاشى كورد زیره‌ك میره دروست كراوه. وێڕاى ره‌خنه‌كان، هه‌ندێك له رۆشنبیران سه‌رسامى خۆیان بۆ كاره هونه‌رییه‌كه ده‌ربڕیوه، په‌یكه‌رتاشه‌كه‌یش له لێدوانێكى بۆ "وشه" پێشتر گوتبووى، "پڕۆژه‌یه‌كى هونه‌رى و كولتوورى و شێوه‌كاریم ئه‌نجام داوه، رێز له هه‌موو ره‌خنه‌كانى هاووڵاتییان ده‌گرم و په‌یكه‌ره‌كه باس له خۆشه‌ویستى ده‌كات، چه‌قۆش رۆڵى له‌تبوون و توندوتیژى ده‌بێنى، ئێمه خۆشه‌ویستیمان له سه‌رووى چه‌قۆ داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر به خۆشه‌ویستى ئاشت ببینه‌وه".