ئەم وێنەی ناسڕی ڕەزازی و ژنەكەی هەرای ناوەتەوە

:: PM:05:42:23/08/2018 ‌
وێنەیەكی هونەرمەندی كورد ناسڕی ڕەزازی لەگەڵ خێزانەكەی بڵاو دەبێتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیشدا هەرای ناوەتەوە.

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرا وێنەیەكی نوێی هونەرمەندی كورد ناسڕی ڕەزازی و خێزانەكەی بەناوی ئێران بڵاو دەبێتەوە، ئەوەیش دوابەدوای ئەوەی كە ناسڕی ڕەزازی ماوەیەكی زۆرە هیچ دەركەوتنێكی لە ڕێی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و میدیاكانەوە نییە.

وێنەكەی ناسڕی ڕەزازی و ئێرانی خێزانی نوێیە و لە یەكێك لە وڵاتانی دەرەوە گیراوە، بەشێك لە هەوادارانی لە كۆمێنت پرسیاری جۆراو جۆری ڕووبەڕوو دەكەنەوە و بەشێكی تریشیان ڕەخنەی لێدەگرن كە بەماوەیەكی كەم دوای كۆچی دوای مەرزییە فەرقیی هاوسەرگیری كردەوە.
 
مەرزییە فەریقی خێزانی ناسڕی ڕەزازی بوو یەكێك بوو لە هونەرمەندە ژنەكانی كورد. مەرزیە لە ساڵی 1958 لە شاری مەریوان لە دایكبووە، لە تەمەنی 9 ساڵییەوە و لە خوێندنگەكەی خۆیدا گۆرانی وتووە و بە كچێكی دەنگخۆش ناسراوە، پاشان بڕوانامەی دبلۆم بەدەست دەێنێت و دەبێتە مامۆستا.

مەرزیە لە ساڵی 1978دا هاوسەرگیری لەگەڵ ناسری رەزازی دەكات و لە 2005/9/18 لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید ماڵئاوایی لە مۆسیقا و هونەر كرد و لە شاری سلێمانی بە خاك سپێردرا، دواتریش ناسڕی ڕەزازی هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی تر كردەوە.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم