بە وێنە.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە هەولێر ژمارەیەك قوربانی لێ‌ كەوتەوە

:: PM:07:18:23/08/2018 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی ئاب/ ئۆگەستس، لە ڕێی هەولێر – پیرمام رووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا و ژمارەیەك قوربانی لێ‌ كەوتەوە.

فازڵ حاجی بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ڕووداوەكە لەنێوان پاسێكی گەشتیاران و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز بووە كە هاوشێوە پاسەكە ئەویش گەشتیار بووە و هاتووەتە كوردستان.

ڕوونیشی كردەوە كە پاسە گەشتیارییەكە خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلەكەی تردا و لە ئەنجامدا چوار لە سەرنشینانی ناو تۆیۆتاكە بریندار بوون.

وەك ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بۆ كرد شۆفێری پاسە گەشتیارییەكە بڕێكی زۆری مادەی كحوولی خواردووەتەوە و خۆی پێ نەگیراوەتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێستە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە ناوچەكانی كوردستان كردووە و لەم جەژنەیشدا ئەوە یەكەم ڕووداوە كە چوار كەس تیایدا ببنە قوربانی.








وشە - سه‌رخێڵ هاشم