هونه‌رمه‌ند وه‌حید عه‌لی نه‌ژاد ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له باشووری كوردستان ژیا و چه‌ند به‌رهه‌مێكی به چه‌ند زمانێكی جیاواز بڵاو كرده‌وه، دواتر كوردستانی به‌جێهێشت و ئێسته به‌یه‌كجاری له سوید نیشته‌جێ بووه. له سوید پشكنینی پزیشكی بۆ وه‌حید كراوه و ده‌ركه‌وتووه ره‌گه‌زی مێیه. ئه‌و به‌مدواییه ئه‌و ئه‌نجامه پشكنینه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه و ئێسته‌ش له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا باس له چۆنیه‌تیی ئاشكراكردنی گه‌وره‌ترین نهێنیی ژیانی و ئازاره‌كانی ده‌كات.
بۆ یه‌كه‌م جار كه‌ی هه‌ستت به كچبوونی خۆت كرد و بۆچی ئه‌و نهێنییه‌ت ئاشكرا نه‌كردبوو؟
هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستم به كچبوونی خۆم كردبوو، ئه‌وكات هه‌موو ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانم كچانه بوون، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتمه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری، ته‌واو دڵنیا بووم كه من ته‌نیا كچێكی بێ‌تاوانم و له جه‌سته‌ی كوڕێكدا له دایك بووم. هۆكاری ئاشكرا نه‌كردنی نهێنییه‌كه‌ش به‌داخه‌وه بۆ هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، چونكه خێزانه‌كه‌م ڕێیان پێ نه‌دام خۆم ده‌ربخه‌م. هه‌روه‌ها له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ نه‌هامه‌تییه‌ك نه‌بم، نه‌مده‌وێرا خۆم ئاشكرا بكه‌م.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باوه‌ڕ به خه‌ڵك بهێنی كه تۆ كچی؟
بێگومان به‌ڵگه‌ی پزیشكیم هه‌یه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كوردستان‌م به‌جێهێشت و چوومه سوید، سه‌ردانی پزیشكه به‌ناوبانگه‌كانی سویدم كرد، ئه‌وانیش پشكنینیان بۆ كردم و گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی من كچم، بۆیه دوای لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بڕیاریان دا بمگۆڕن و بمگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆم.
پێش ئاشكراكردنی ئه‌م نهێنییه هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵك به‌رامبه‌رت چۆن بوو؟
سه‌ره‌تا خه‌ڵك زۆر ئازاری ده‌روونییان ده‌دام و به قسه‌ی نه‌شیاو و ناشیرین سووكایه‌تییان پێ ده‌كردم، هه‌میشه پێیان ده‌گوتم تۆ كوڕ نیت و كچیت، یا پێیان ده‌گوتم تۆ نێره‌مووكی، بۆیه نه‌متوانی له‌وه زیاتر به‌رگه‌ی ئازاره‌كان بگرم و له كۆتاییدا توانیم گه‌وره‌ترین نهێنی ژیانی خۆم ئاشكرا بكه‌م و به هه‌مووانم ڕاگه‌یاند، به‌ڵێ هه‌مووتان ڕاست ده‌كه‌ن كه من كچم و ته‌نیا كه‌سێكم كه به‌ده‌ستی خۆم، خۆمم دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو دروستكراوی ده‌ستی خوایه‌كم كه هه‌موومان ده‌یپه‌رستین، من به جۆرێك دروست كرام كه ڕه‌نگه خۆم قبووڵی ئه‌م جۆره‌م نه‌بێت و به‌لامه‌وه زۆر ناخۆش بێت.
دوای دڵنیابوونت له كچبوونی خۆت، چ هه‌ستێك و چ بڕیارێكت له‌لا دروست بوو؟
وه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیی خۆمه‌وه ته‌واو له‌وه دڵنیا بووبووم كه كچم، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه ڕێم پێ نه‌درا ئه‌و نهێنییه ئاشكرا بكه‌م، بۆیه كه پزیشكه سویدییه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێ ڕاگه‌یاندم، له‌لام هه‌واڵێكی ئاسایی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شانازییه‌وه ده‌یڵێم ئه‌و كاته هه‌ستێكی زۆر خۆشم له‌لا دروست بوو، چونكه ته‌واو دڵنیا بووم كه من كوڕ نیم و چه‌ندان ساڵه به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌وه ئازار ده‌چێژم.
دوای ئاشكراكردن و دڵنیابوونت له كچبوونی خۆت چ بڕیارێكت دا؟
دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان دڵنیایان كردم له كچبوونی خۆم، بڕیارم دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجام بده‌م، ئه‌ویش به چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووك ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆم و ده‌بمه‌وه كچێكی ته‌واو، بۆیه بڕیاری گۆڕینی ڕه‌گه‌زه‌كه‌م له‌لایه‌ن پزیشكه سوێدییه‌كانه‌وه زۆر خۆشحاڵتری كردم.
دوای ئاشكراكردن و بڕیاری گۆڕینی ڕه‌گه‌زی خۆت، قسه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌رت چۆن بوو؟
سه‌ره‌تا ترسی زۆرم له ئاشكراكردنی ئه‌م نهێنییه هه‌بوو، چونكه ده‌ترسام ڕوبه‌ڕووی ناخۆشترین "وشه" و قسه‌ی نه‌شیاوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌م ببمه‌وه، به‌ڵام دواتر بیرم له‌وه كرده‌وه كه چیتر ناتوانم به‌رده‌وام بم له ئاشكرانه‌كردنی ئه‌م نهێنییه و تاهه‌تایه به‌م ئازاره‌وه بژیم، بۆیه بڕیارم دا ئاشكرای بكه‌م و هه‌واڵه‌كه ڕابگه‌یه‌نم، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌م ڕاگه‌یاند، كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م زۆر دڵخۆشكه‌ر بوون، به تایبه‌تی كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌م بۆ ئه‌م بڕیاره زۆر پشتگیری‌یان كردم.
به گۆڕینی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ت، ئایا له بری ئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌ت، ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌ن یا تۆ هه‌ردوو ئه‌ندامی زاوزێت هه‌بووه؟
راستییه‌كه‌ی من ڕه‌گه‌زی خۆم ناگۆڕم، به‌ڵكو من خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بووم، واته هه‌م ئه‌ندامی زاوزێی نێرینه، هه‌م ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌م هه‌بوو، به‌ڵام ڕه‌گه‌زه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆم، ڕه‌گه‌زی مێینه بووه نه‌ك ڕه‌گه‌زی نێرینه، سه‌ردانكردنیشم بۆ لای پزیشك له سوید بۆ ئه‌وه بوو بزانم من له‌م دوو ڕه‌گه‌زه‌دا خاوه‌نی كامیانم، هه‌ر چه‌نده له ته‌مه‌نی منداڵیمدا هه‌ستم به‌لای كچبوونی خۆم زیاتر بوو، چونكه وه‌ك كچ ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتم ده‌كرد و وه‌ك كچ حه‌زم به جلوبه‌رگی ژنانه و ماكیاج ده‌كرد.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ت، ئاماده‌ی وه‌ك هه‌موو كچێك هاوسه‌رگیری بكه‌ی و نه‌وه بخه‌یته‌وه؟
به دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌م، ئاماده‌م شوو بكه‌م و هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه كچان هه‌یانه بۆ منیش بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی منداڵبوونه‌وه، پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندم كه منداڵدانم نییه، به‌ڵام ده‌توانم به شێوه‌ی بلوری منداڵم ببێت.
دیمانه/ محه‌مه‌د جه‌مال