گۆرانیبێژى ناسراوى كورد عه‌زیز وه‌یسى كار بۆ دوو گۆرانى نوێ ده‌كات و به‌مزووانه بڵاویان ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه نوێكانى به‌ته‌نهایه و ئه‌وه‌كه‌ى تر‌ى به‌شێوه‌ى دوێته له‌گه‌ڵ كچه گۆرانیبێژێكى كورد و ئه‌مڕۆ وه‌ك جه‌ژنانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆرانییه گۆرانیبێژ "عه‌زیز وه‌یسى" له لێدوانێكدا به"وشه"ى ڕاگه‌یاند: "ئێسته كار بۆ چه‌ند گۆرانیه‌كى نوێ ده‌كه‌م و به‌مزووانه بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه، یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مه نوێیانه به‌ناوى (شه‌مامێیه) و شیعر و ئاوازى فۆلكلۆره و به‌شێوه‌یه‌كى جوان كارى كلیپى بۆ كراوه، كارى میوزیكى ئه‌میر كردوویه‌تى و له‌ده‌رهێنانى كلیپى ناسر حه‌یده‌رییه.
زیاتر گوتى، گۆرانى دووه‌مم له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژى ناسراوى كورد خاتوو "دڵبه‌ر جه‌زیرییه"و به‌شێوه‌ى دوێت كارمان بۆى كردووه به‌ناوى لێ لێ و كارى كلیپمان بۆى كردووه به‌یه‌كه‌وه و ئه‌مڕۆ وه‌ك جه‌ژنانه بڵاومان كردووه‌ته‌و ه‌و پێشكه‌شى "وشه"ى ده‌كه‌ین.
گۆرانیبێژ عه‌زیز وه‌یسى خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانى كورد و زیاتر به‌گۆرانى هه‌ڵپه‌ركێ ناسراوه و گۆرانى شاد ده‌ڵێت، له كلیپه‌كانى كچانى ئه‌كته‌رى كورد و بیانى ده‌رده‌كه‌ون و ژماره‌یه‌كى زۆر له كچانى فارس ئاماده‌ن به‌بێ مه‌رج بۆ به‌ناوبانگ بوون به‌شدارى له‌كلیپه‌كانى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ كارى كلیپى بۆ به‌رهه‌مى نوێی خۆیان وێنه‌ى بۆ ده‌نێرن تاوه‌كو له‌كلیپه‌كانى ده‌ربكه‌ون.
دلبه‌ر جزیری خه‌ڵكی جه‌زیره‌ی باكوری كوردستانه، ساڵانێكه له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می گۆرانی و كلیپه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى