خواردنەوەی خوێنی قوربانی و چاو ڕشتنی مەڕ، ئهمانه و زیارت بریتین لهو كولتووره كۆنانهى له سهرانسهرى دنیادا له ناو نهتهوهكاندا باوو بوونهوه و له ههندێكیشیان تاكوو ئێسته بهردهوامن لهسهرى و جێ بهجێى دهكهن، وهك جهن یاددى دهكهنهوه.
ھەر وڵاتێک شێوازی جەژن کردنی جیاوازە، ھەندێک وڵات ھەن ھەموویان یەک جل و بەرگ دەپۆشن لە جەژند، لە ھەندێ وڵاتی تر کابانی ماڵ چاوی مەڕ دەڕژێت بە کل، چەند کولتوورێکی تری سەرسوڕھێنەر وەک خواردنەوەی خوێنی قوربانیش له ناو نهتهوه جیاوازهكاندا بوونیان ههیه.
دیارترین ئەو دیاردە سەیرانەی ھەیە لە کاتی جەژن گێڕاندا لە ههشت وڵاتی جیا ئەمانەن:
1. لیبیا: كابانی ماڵ لە لیبیا بە کل یان قەڵەمی چاو ڕەش کردن چاوی مەڕ دەڕژێت، و بوغورد و بۆن و و مۆم و ئاگر دادەگیرسێنن و دەست دەکەن بە هوتافى ئاینى.
2. پاکستان: کابانی ماڵ قوربانیەکە دەڕازێنێتەوە بە گوڵ و گوڵزار، مانگێک پێش ھاتنی جەژن گوڵ و گوڵزار دەخەنە سەر و جەستەی قوربانیەکە.
3. بەحرەین: خەڵکی بەحرەین قوربانییە بچووکە نازدارەکەیان دەخەنە ئاوی دەریاوە و سروودی تایبەت بە خۆیان دەڵێنەوە کە ناوی "الحیه بیە" یە، الحیه بیه، گیایەکە لە ناو حەسیرێکی بچوک دەیڕوێنن بە تۆو وەکو گەنم و جۆ ھەتا گەورە دەبێت بۆ ڕۆژی جەژن.
4. جەزائیر: خەڵکی جەزائیر زۆران بازی بەران ساز دەکەن لەسەر ئاستی ھەموو شارەکەیان، ھەر خێزانێک لە گەڕەکەیان زۆران بازی بە بەرانەکەیان دەکەن لە کۆتاییدا یەک بە سەرکەوتنی یەک بەران کۆتایی دێت.
5. فەڵەستین: فەڵەستینییەکان سەردانی گۆڕی مردووەکانیان دەکەن یەکەم ڕۆژی جەژن، و لەسەر گۆڕەکانیان قاپە خۆراکی بە گۆشت بەجێ دەھێڵن، پاشان نوێژ لەسەر گیانی مردووەکانیان دەکەن.
6. مەغریب: مەغریبیەکان خوێنی قوربانیەکانیان دەخۆنەوە، بیرووباوەڕیان وایە کە دەیان پارێزێت لە چونی جنۆکە بۆ ناو لەشیان، وە دەستیان لە خوێنەکە ھەڵدەکێشن و دەینێن نە دیواری ماڵەکانیانەوە. ھەروەھا ھەندێکیان خوێ دەکەنە ناو دەمی قوربانیەکەیانەوە یان دەیەکەن بەسەریدا، ھەروەھا ژنەکانیان زەرداو و پیسی قوربانیەکە ھەڵدەگرن.
7. سۆدان: سۆدانیەکان دوای گەڕانەوەیان لە نوێژی جەژن "عصیده" دەخۆن کە پێکھاتووە لە تێکەڵ کردنی ئارد و ئاو، بامێی وشکی ھاڕاو و قیمەی گۆشت دەکەن بەسەریدا.
8. نێجیریا: نێجیریەکان ھەموو یەک جل و بەرگ دەپۆشن لە کاتی نوێژی جەژن، وەکاتی سەیران کردن و چوونە دەرەوەیان لە جەژندا، ههموویان یهك جل لهبهر دهكهن.