ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئاب، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر خانمه گۆرانیبێژى ناسراوى كورد نازدار جه‌زیرى نوێترین گۆرانى بڵاو ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه نازدار به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆكتێڵ كه ژماره‌یه‌ك گۆرانى هه‌ڵپه‌ڕكێى له‌خۆگرتووه نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمه دواى ماوه‌یه‌كى زۆر دابڕان له كارى گۆرانى وه‌ك جه‌ژنانه پێشكه‌شى گوێگرانى ده‌كه‌م.
زیاتر گوتى، ئه‌و به‌رهه‌مه له‌كارى میوزیكى هونه‌رمه‌ند داڤید نیازییه و كارى تۆماركردنى له‌پرۆ میوزیك كراوه و ئه‌رده‌وان برادۆستى كارى تێدا كردووه و ده‌رهێنه‌ر دلێر دلاوه‌ر كارى ئیدیتى بۆ كردووه.
ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رهه‌مێكى كۆكتێڵى هه‌ڵبژێردراوه له گۆرانییه فۆلكلۆرییه كوردییه‌كان و به‌زمانى سۆرانى تۆماركراوه.
ازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.
نازدار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وامه له‌ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى