ژنێكی ئه‌كته‌ری ناسراو، به یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی پیاسه‌ی ده‌كرد، له هه‌مان كاتیش‌دا پیاوێك به به‌رده‌میاندا زووتر ده‌ڕۆی، كه بۆ شتێكی نامۆ له لایه‌ن ئهكتهرهكهوه به كرێ گیرابوو.
كوكو تی ئه‌كته‌ر و دانسه‌رێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكییه، ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو بووه‌ته‌وه كه به یه‌كێك له شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات و پیاوێكیش له‌به‌رده‌میدا به گسكی كاره‌بایییه‌وه ده‌ڕوات و پێشی پاك ده‌كاته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ی كوكو پێیدا ده‌ڕۆیشت گشتی بوو، خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه و پرسیاریان له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره نامۆیه‌ی لێ كرد، به‌ڵام ئه‌و هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا.
خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌م كاره‌ی له‌به‌ر كچه ساواكه‌ی كردووه و ویستوویه‌تی به شوێنێكی خاوێندا پیاسه‌ی پێ بكات، هه‌ندێكی تریش پێیان وایه ته‌نیا بۆ گاڵته و خۆكردن به بابه‌ت له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كاره‌ی كردووه.
نیكۆڵ ناتالی مارۆو ئه‌ستین ناسراو به كوكو تی، ئه‌كته‌ر و دانسه‌رێكی ناسراوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه
و ته‌مه‌نی 39 ساڵه، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكایه، له ساڵی 2002 له‌گه‌ڵ ئایس تی ڕاپه‌ر هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی كچێكن.