میدیا ناوخۆیییه‌كانی ئێران ڕایان گه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆیله‌رێك له ناوچه‌یه‌كی نێشته‌جێی شاری مه‌شهه‌دی باكوری ئێران، 10 كه‌س مردن و پێنج كه‌س بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاژانسی فارس نیوز له تویتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بۆیله‌رێك له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له شاری مه‌شهه‌دی باكوری ئێران ته‌قیوه‌ته‌وه زیانێكی زۆری ماڵی و گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
وه‌ك ئاژانسی
ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه 10 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و پێنجی تر بریندار بوون، جگه له ڕووخانی ته‌واوی شوقه و باڵه‌خانه‌ی نێشته‌جێبوونی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها 15 خانووی نزیك ڕووداوه‌كه ڕووخاون.
به‌په‌له یارمه‌تییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌وڵی ڕزگاركردنی برینداران و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌درێت.
زانیاری زیاتر له باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی بۆیله‌ره‌كه (گیزه‌ری ئاو گه‌رمكردن) نه‌دراوه و ئێسته هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداران ده‌درێت.