میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F-5 له دێزفولی ناوچه‌ی خوزستانی باشووری ئێران تێكشكا و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
ئاژانسی
sputnik بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری F-5 له دێزفول كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی خوزستانی باشووری ئێران، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و تێكشكاوه، له ئه‌نجامدا فڕۆكه‌وانه‌كه مردووه، به‌ڵام جێگره‌كه‌ی برینداره و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
تا ئێسته زانیاری ورد له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه، ته‌نیا مردنی فڕۆكه‌وان و برینداربوونی هاوكاره‌كه‌ی نه‌بێت، ساڵی ڕابردوویش فڕۆكه‌یه‌كی ئێران و هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌وتنه خواره‌وه، میدیا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یش هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌یان بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی گه‌ڕانده‌وه.
فڕۆكه‌ی F-5 یه‌كێكه له فڕۆكه جه‌نگییه به‌ناوبانگه‌كان كه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتین به‌كار هێنراوه و خواستێكی زۆری له‌سه‌ره و دروستكراوی ئه‌مه‌ریكایه كه بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1970 دروست كرا.
له ساڵی 1979، پێش به‌رپابوونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م فڕۆكه‌یه‌ی كڕیوه كه ئێسته‌یش 48 دانه‌ی هه‌یه و كاریان پێ ده‌كات.