دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا ( هەفتەی حەفتەم )

:: PM:02:13:11/12/2016 ‌

لە هەفتەی حەفتەم كۆرپەلە بەخێرایی گەشەدەكات، ئێستا بەرزی باڵای منداڵەكەت تەنیا یەك سانتیمەترە، پڕۆسەی گەشەسەندن بەخێرایی دەست پێ دەكات و بەردەوام دەبێت.

دكتۆرە گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە" هەفتەی حەفتەمی دووگیانی ئافرەتان ڕوون دەكاتەوە دەڵێ، كۆرپەلە ئێستە زۆر نزیكە لە دروست بوون و بەخێرایی گەشە دەكات، قاچەكان و قۆڵەكان بەردەم لەگەشەی خێرادان و لەم كاتەدا پەنجەكانی دروست نەبووە.

ئاماژەی دا، لەم هەفتەیەدا چەند كیلۆیەك لە كێشت زیاد دەكات، هەروەها چەند هەنگاوێ هەیە بۆ ئافرەتان دەبێت ئەنجامی بدات بۆ كەمكردنەوەی هێڵنج و ڕشانەوە ئەمانەن :
-هەوڵبدە هیچ كاتێك گەدەت پڕ نەبێت و زۆر مەخۆن.
-لیمۆ یان شەربەتی لیمۆ بخۆ كە هەوڵدەدات بۆ كەم كردنەوەی هێڵنج.
دكتۆر گوڵاڵە چەند خاڵێكی تر لە نیشانەی جمك لەم هەفتەیە دەخاتەڕوو كە بریتین لەمانە:
1-بەخێرایی زۆر كێشت زیاد ئەبێت.
2-قەبارەی سكت گەورەترە دەبێ لەوەی پێشتر یەك منداڵت بووە.
3-هەست بە قورسییەكی زۆر دەكەیت لەسەر حەوز و ڕانت.
4-زیاتر ماندوو دەبیت.
ئەم پزیشكە پسپۆڕە ئاگاداری ئافرەتان دەكاتەوە كە گرنترین كار بریتیە لە دورخستنەوەی پشیلەیە لەماڵدا، چونكە پشیلە جۆرە مشەخۆرێكی تێدایە دەبێت هۆی گواستنەوەی نەخۆشی پشیلە بەتایبەت لەڕێگەی پیسایی كە ئەمە بۆ منداڵیش دەگوازرێتەوە.

ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویداباس لەچۆنیەتی زیپكەی سەر جەستەی دایك ئەكات ئێستە هەفتەی "پرتەقاڵ" دەست پێ دەكات.



وشە - رامیار جەواد