لەبارەی نوێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بڕیارێك درا

:: PM:06:49:26/08/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لەبارەی نوێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بڕیارێكی دەركرد كە بەپێی پڕیارەكە دەبێت ئیتر ئەوانەی تابلۆ نوێ دەكەنەوە سەردانی پارێزگاكان بكەن.

ئەمرۆ یەكشەم 26ی ئاب/ ئۆگەستس، بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا ڕای گەیاندووە، بۆ نوێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل، پێویستە شۆفێران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئەو پارێزگایە بكەن كە لەسەر تابلۆكە نووسراوە.

هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ڕوونی دەكاتەوە كە ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە ژمارە هەولێر بێت دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بكرێت بەمەبەستی نوێكردنەوەی بە پێچەوانەوە لە هاتوچۆی پارێزگاكانی تر ئەو كارە ناكرێت.

پێشتر بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان داوای لە شۆفێران كردبوو تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان نوێ‌ بكەنەوە و لە تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ژمارەكان گۆڕانكاری تێدا كراوە و بەشێوازێكی تر و جیاواز لە پێشوو دەنووسرێت.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم