"نه‌ڤید به‌ بیانووى پشتیوانى كردن بانه‌ى ماچ كرد"

:: PM:06:51:26/08/2018 ‌

له كۆنسێرتهكهی جهژنی قوربان كوڕه گۆرانیبێژی لاوى ڕۆژههڵاتی كوردستان "نهڤید" توانی ههوادارێكی زۆر له خۆی كۆبكاتهوه و شهوه ئاههنگێگی گهوره ساز بكات، بهڵام ئهوهى له ناو كۆنسێرتهكه ڕوویدا چاوهڕوان نهكراو بوو.

 

له كاتی كۆنسێرتهكه بانه شیروان وهك كچه بهژداربووی پرۆگرامی كورد ئایدڵ میوانی نهڤيد بووه و نهڤيد بانگی دهكاته سهر ستهیجی گۆرانی گوتن و بۆ ههمووان ئهوه ئاشكرا دهكات كه عاشقی بانه نیيه و تهنيا هونهرهكهی ئهوی خۆش دهوێت و ئاماژهیش بۆ ئهوه دهكات بانه دهبێته ئهستێرهیهكی دنیایى له چهند ساڵی داهاتوودا، پێش گووتهكه‌ى به تووندى دوو جار له باوهشى دهگرێت و ماچى دهكات.

 

"نهڤید زهردی"، كۆنسێرتهكهى ههریهكه له شارهكانى (ههولێر - دهۆك - سلێمانى - كۆیه - سۆران)، ئهنجام دا له مێژووى 23ى ئاب له شارى سلێمانى دهستى پێ كرد و بڕیاره و 31ى ئاب له شارى دهۆك كۆتایى به زنجیره كۆنسێرتهكهى بێت.

 

ئهمهیش دهبێت یهكهم لاوى كورد له ماوهیهكى كهمى ناوداریدا بتوانێت ههوادار بۆخۆیى له تهواوى شار و شارۆكهكان كۆ بكاتهوه و زنجیره كۆنسێرێك ئهنجام بدات.

 

"نهڤید زهردی" لهدایكبووی شاری مههابادی ڕۆژههڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 هوه دهستى بهكارى هونهرى كردووه و خاوهنی چهندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه،  ماوهی حهوت ساڵه له وڵاتی ئهڵمانیا ژیان بهسهر دهبات، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).

 




وشە - محەمەد میران