10 ئەستێرەی سینەمای دنیا پەشیمانن بەڕووتی لەفیلمەکانیان دەرکەوتوون

:: PM:09:54:26/08/2018 ‌

زؤر جار بۆ ئەوەی زوو دەرکەون و ناوداربن و ببنە جێێ باسی میدیاکان، خانمە ئەکتەرەکانی سینەمای دنيا لە بەشێکی دیمەنی فیلمەکانیان بەڕووتی دەردەکەون، بەمەيش پتر ھەواردار پەیدا دەکە ن و سه‌رنجی کۆمپانیا بەرھەمھێنەرەکانی سینەما و فیلم ڕادەکێشن. بە شێکی ئەوانەی خۆیان ڕووتکردووه‌تەوە و ناودار بوونە، ئێستهپەشیمان بوونەتەوە.

 

یهكهم/ ماری لویز بارکەر:

 

سەرەڕای ئەوەی خانمە ئەکتەڕی ئەمه‌ریکی بارکەر لە زۆر کاری سینەمایی و فیلمدا بەڕووتی دەرکەوتووە، بەڵام خۆی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن رای گەیاند، کە پەشیمانە لەو دیمەنەی تەواو بەڕووتی لە وەرزی چوارەمی زنجیرە درامای ویدس دەرکەوت. کە پتر  دیمەنەکە لەسەر پالَەپەستۆی زۆری دەرھێنەرەکە ئەنجامدرا. دەڵی، خۆزگە ڕۆژگار بگەڕێتەوە و ئەو کارە دووبارە نەکاتەوە.

 

دووهم/  ناتالی بوورمان:

 

ھەرچەندە وەرگری خەڵاتی ئۆسکارە، بەڵام ناتالی پەشیمانە لەو دیمەنی کە لە تەمەنێکی بچووکیدا تەواو بەڕووتی لە فیلمی ھوتێل چیڤرلیز دەرکەوت. ھەرچەند خۆیشی وەک دەڵێت، بڕوای بە دیمەنەکە نەبوو. پتریش بەوە بێزار بوو کاتێک. دیمەنەکە لە سایتەکانی فیلمی پۆرن بڵاو کرایەوە.

 

سێهم/  شارۆن ستۆن:

 

شارۆن ستۆن دەلێ، دەھێنەری فیلمی غەریزەی بنەرەتی داوای لێکردم جلی ژێرەوە داکەنم، بەڵام جلی دەرەوە و كراسم لەبەر بوو، بەڵام نەمزانی تا فیلمەکەم لە سینەمادا بینی، کە دەرھێنەر بە فێڵ وێنەی تەواوی شوێنی ھەستیارێ مێینەمی گرتووە کە ڕووتە و دەردەکەوێت. ئەم دیمەنە بۆ من شۆک بوو، بۆیە خۆم بۆ نەگیراو چومە لای دەرھێنەرەکە و شەقيَكم ليَدا.

 

چوارهم/  نیکۆل کیدمان:

 

نێکۆل کیدمان  درکاندی کەوا ھە ستیی بە کەمێتی و بێزاری کرد کاتێک لە زنجیرە درامای بیگ ڵیتڵ لایس لەگەل ھاوکارەکەی چەندان دیمەنی توندی سێکسێان ئەنجام دا.

 

پێنجهم/ کیت وینسڵت:

 

پاڵەوانی فیلمی تایتانیک دەڵێ، ھۆکاری دەرکەوتنم بەڕووتی لە فیلمەکە لەوە دابوو، بڕوای تەواوم بە خۆ نەبوو، فیلمەکەش یەکەم کارم بوو دەترسام سەرنەکەوم تێیدا.

 

شهشهم/ جیسیکا براون فندلی:

 

خانمە ئەکتەری بەڕیتانی جیسیکا زۆر پەشیمانە لەو دیمەنەی کە بە تەواوی بە ڕووتی لە فیلمی ئەبتۆروس دەرکەوت و بڕیاری داوە لە ھیچ فیلمی تر بە ڕووتی دەر نەکەوێت.

 

حهوتهم/ جینیفەر لۆرانس:

 

دیارە جنیفەر لۆرنیس ئەوەندە پەشیمان نيیە لەو رۆڵەی تەواو بە ڕووتی لە فیلمی پاسەنگۆیس بینی، لە چەند فیلمی تریش بەڕوتی دەرکەوتۆتەوە. بەڵام شێۆازی دەکەوتنی یەکەمی بەدڵ نیە کاتێ لەگەڵ ئەکتەری بەرانبەری سێکس دەکەن و دەڵی لەو دیمەنەدا تەواو سەڕخۆش بووم و ئاگام لە خۆنەبووە.

 

ههشتهم/ داکۆتا جۆناسن:

 

پالەوانی فیلمی فیفتی شه‌یدس ئۆف گره‌ی، ھیچ کات دوودڵ نيیە جلەکانی فڕێ دات و بە ڕووتی لە فیلمەکانی دەرکەوێت، بۆیە لە زۆربەی دیمەنی فیلمەکەی چەند جارێک دەردەکەوێت. ئەو پتر لە دوو شت بێزار بوو، دیمەنە سێکسيە سادیی و پڕ لە توندوتیژیێەکان، لەگەڵ گەرمای نيو ستۆدیوی وێنەگرتن کە زۆر جاران لەشی ئارەقەی دەکرد.

 

نۆیهم/ ھالی بیری:

 

ھاڵی بیری وەرگری خەڵاتی ئۆسکار پیی وایە دیمەنە ڕووتەکان لە نێو فیلمدا زیادن دەکرێ ھەر تۆمار نەکرێن یان پیشان نەدرێن. خۆ کەس لەمە زەرەر ناکات.

 

دهیهم/  ئیملیا کلارک:

 

ھەرچەندە پاڵەوانی زنجیرەی گێم ئۆف ثره‌نس بڕیاری دابوو چیدی لە وەرزەکانی تری کارەکە بە ڕووتی دەرناکەوێت، کەچی ئیمیلیا کلارک جارێکی تر لە سەر خواستی دەرھێنەر خۆی ڕووت کردەوە.























وشە - محەمەد میران