وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی چین ڕای گه‌یاند، دوای گفتوگۆی نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵاتانی چین و به‌ریتانیا، په‌كین ڕێككه‌وتن له باره‌ی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه ده‌خاته به‌رباس، پاش ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت.
ئاژانسی
sputnik بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی لیام فۆكس وه‌زیری بازرگانی به‌ریتانیا بۆ په‌كین و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژۆنگ شان وه‌زیری بازرگانی چین، هه‌ردوولا دووپاتیان له به‌هێزبوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه و له‌سه‌ر فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له بازاڕه‌كان ڕێككه‌وتن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه نوێنه‌ری په‌كین و به‌ریتانیا باسیان له ئاسانكردنی ڕێكارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای كاركردنی نێوان دوو وڵاته‌كه كرد و پته‌وی پێوه‌ندیی نێوانیان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكان، حكوومه‌تی په‌كین پێشنیاری هاوئاهه‌نگی له ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد پێشكه‌ش به به‌ریتانیا كردووه دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت.
هاوكات چین داوای له شانشینی یه‌كگرتوو كردووه هاورده‌ی كاڵای چینی بۆ وڵاته‌كه‌یان زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان فراوانتر بێت، فۆكس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه په‌یامه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێته خێزانی شاهانه و بڕیاری گونجاوی لێوه ده‌درێت.
دوای دیداره‌كه فۆكس له لێدوانێكی بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، ئامانجی به‌ریتانیا دوای ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی به ڕێژه‌ی 35% له ڕێی پته‌وكردنی پێوه‌ندیی و هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ گه‌وره وڵاتانی تایبه‌ت به كار و بازرگانی.