ژنه چالاكێكی سیاسیی هیندستانه، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیا له وڵاته‌كه‌ی، بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیندستانی به‌ڕێوه بردووه و ژنی مه‌هاتما گاندی سه‌ركرده و چالاكانی كۆچكردووی هیندستانه.
كاستوربا له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مه‌هاتما گاندی سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیندستان كردووه و بووه‌ته خاوه‌نی چوار كوڕ به ناوه‌كانی "دێڤداس، هاریلال، مانیلال، ڕامداس"، له ڕێی گاندییهوه توانیویه‌تی ببێته یه‌كێك له ژنه چالاكانی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی و پشتگیری به‌رده‌وامی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی هیندستانی كردووه له ژێر حوكمی به‌ریتانیا.
له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی ماڵ و هاوسه‌رگیریی و به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی، ژنێكی ئیشكه‌ر بووه و توانیویه‌تی دوور له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه به‌هۆی كاری سیاسی گه‌شتی ده‌كرد، خۆی ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی ماڵه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.
كاریگه‌ر بووه به كار و بیروبۆچوونه‌كانی مه‌هاتما گاندی هاوسه‌ری، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای لێ كردووه ببێته چالاكی سیاسیی دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی كه ئه‌و كاته هیندستان له‌لایه‌ن سوپای به‌ریتانیاوه داگیر كرابوو و ئینگلیز حوكمی ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌فریقیای باشووری كردووه و چالاكییه‌كانی له‌وێش ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووی مه‌رجه‌كانی كارپێكردنی هاووڵاتییانی هیندی له ئه‌فریقا بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چالاكییه سیاسییه‌كانی زیندانی كراوه، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری بیروباوه‌ڕه‌كانی نه‌بووه.
به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به كاری سیاسی له ڕێی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، پاڵپشتی ژنانی كردووه و هانی داون تا به‌شدار بن له بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیندستان، جیا له‌وه‌یش ژنانی كۆ كردووه‌ته‌وه تا وه‌ك خۆبه‌خش له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی دۆخی هیندستان و كاره سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه كار بكه‌ن و یارمه‌تیده‌ر بن.
سه‌ره‌تای ژیانی
ناوی ته‌واوی "كاستوربای مهكانجی كاپادیی"ه، له 11ی نیسان/ئه‌پریلی ساڵی 1869 له پۆرت به‌نده‌ر كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تى گوجارات له ڕۆژئاواى هیندستان له دایك بووه، باوكی ناوی "گۆكولداس مهكانجی"یه، كاری بازرگان بووه و هاوڕێی "كهرهمچاند گاندی" بووه كه ده‌كاته باوكی مه‌هاتما گاندی.
باوكی هه‌ردوولا ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كنیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی خێزانه‌كان به‌هێز بن، بۆیه كاتێك ته‌مه‌نیان حه‌وت ساڵ ده‌بێت له یه‌كتریان ماره ده‌كه‌ن.
به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، كاستوربا و
مه‌هاتما گاندی هاوڕێی منداڵی بوونه و به‌یه‌كه‌وه یارییان كردووه و گه‌وره بوونه، دوای ڕێكخستنی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه له ساڵی 1882 به فه‌رمی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و له ماڵێك به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
كاستوربا خوێنده‌واری نه‌بووه، به‌ڵام گاندی هه‌موو كات پاڵپشتی بووه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت و فێر ببێت، بۆیه خۆی فێری پیته‌كانی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی كردووه، به‌ڵام چونكه به‌رپرسیاریه‌تی زۆر له‌سه‌رشان بوو، بۆیه باش فێر نه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1888 منداڵی یه‌كه‌میان ده‌بێت كه كوڕێك ده‌بێت به ناوی هاریلال، مه‌هاتما گاندی ناچار بووه هیندستان به جێ بهێڵێت و بۆ خوێندن بچێته له‌نده‌ن، به‌ڵام كاستوربا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵی بچێت و له هیندستان به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و كوڕه‌كه‌ی به‌خێو كردووه.
دوای خوێندنه‌كه‌ی، كاره‌كانی مه‌هاتما گاندی له بواری سیاسی به‌ره‌وپێش چوون و گه‌ڕاوه‌ته‌وه هیندستان و لای كوڕه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی، پێشووه‌چوونه‌كانی گاندی له بواری سیاسی دا، وای كرد كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژنه‌كه‌یشی دروست كردووه، پاشان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزاندارییهوهش خێزانه‌كه‌یان فره‌وانتر بووه و دوو كوڕی تریان هێناوه‌ته دنیا.
له ساڵی 1897 یاوه‌ریی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌فریقای باشوور كردووه كاتێك ویستوویه‌تی یاسا بخوێنێت، له‌وێش كاری له بواری سیاسی بۆ هاووڵاتییانی هیندی له وڵاته‌كه كردووه و چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام كردووه، له ساڵی 1900 چواره‌م كوڕی ده‌بێت به ناوی دێڤداس، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی زۆری هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر شانی ئه‌و ماوه‌ته‌وه.
له دوای ساڵانی 1900 كار و چالاكییه‌كانی له بواری سیاسه‌ت په‌ره پێ داوه و خۆپێشاندانی دژی مه‌رجه‌كانی كارپێكردنی هیندییه‌كان له ئه‌فریقا ئه‌نجام داوه، به‌مه‌یش وای لێ هاتووه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ زیندانی بكرێت و ئه‌شكه‌نجه بدرێت.
له ساڵی 1915 خۆی و گاندی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هیندستان و په‌ره به بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیندستان ده‌ده‌ن و خۆیشی ده‌بێته چالاكی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، له هه‌مان كاتدا خۆی فێری نووسین و خوێندنه‌وه ده‌كات و شاره‌زایی له بواری ته‌ندروستیش په‌یدا ده‌كات.
پشتگیری به‌رده‌وامی به‌ره‌وپێشچوون و ده‌ركه‌وتنی ژنانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و هێز و متمانه به كاره‌كانیان ده‌به‌خشێت و هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتنیان ده‌دات، به‌مه‌یش ناوبانگێكی زۆر ده‌رده‌كات و به كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی وڵاته‌كه‌یان وه‌سفی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه نازناوی "با"ی لێ ده‌نێن كه به ماناى دایكى ژنانى هیندستان دێت.
تێوه‌گلانی له كاره سیاسییه‌كانی و به‌رهه‌ڵستكردنی سیاسه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیا وای كردووه چه‌ند جارێك زیندانی بكرێت، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و وه‌ك ژنێكی مه‌رد گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا دوا هه‌ناسه‌شی پشتگیری مه‌هاتما گاندی كردووه، بۆیه لێكۆله‌رانی ژیانی مه‌هماتا گاندی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كاستوربا به ته‌واوی ئه‌و په‌نده‌ی هێناوه‌ته دی، كه له پشت هه‌ر پیاوێكی مه‌زنه‌وه ئافره‌تێك هه‌یه، بۆ گاندیش كاستوربا ئه‌و ژنه بوو كه وه‌ك چیایه‌ك له پشتی گاندییهوه وه‌ستابوو.
مردنی
له مانگی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ساڵی 1944 دوو جار جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و له جێی خستووه و نه‌یتوانیوه چاك ببێته‌وه، له 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری هه‌مان ساڵ كۆچی دوایی كردووه.