وه‌زاره‌تی به‌رگریی ژاپۆن هۆشداری ده‌دات له باره‌ی دروستكردنی سه‌دان مووشه‌كی تر له جۆری "نۆدۆنگ" له‌لایه‌ن كۆریای باكوره‌وه كه به به‌كارهێنانی ده‌توانێت بگاته هه‌موو ناوچه‌یه‌كی ژاپۆن و وڵاته‌كه وێران بكات.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ژاپۆن زانیاریی له باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆریای باكور داوه و له ڕێی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تا ئێسته تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی پیۆنگیانگ به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت به سه‌دان مووشه‌كی جۆری "نۆدۆنگ"ی دروست كردووه كه توانای هه‌یه هه‌موو ناوچه‌كانی ژاپۆن ببڕێت.
له درێژه‌ی به‌ڵگه و نووسراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ژاپۆندا هاتووه، تۆكیۆ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی كۆریای باكور ده‌كات كه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌ستی به به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی ژاپۆن كردووه و مووشه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
له مانگی ته‌مووزی ڕابردوو به پێی چه‌ند ڕاپۆرتێكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا زانیاریی له باره‌ی به‌رده‌وامبوونی پیۆنگیانگ له دروستكردنی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی درابوو، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه مانگی حوزه‌یران له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆن ئۆن به‌ڵێن درا به وه‌ستاندنی هه‌موو چالاكییه ناوكیییهكانی كۆریای باشوور كه جێی مه‌ترسییه بۆ ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی دنیا.