به‌هۆی باڵایه‌وه، گه‌نجێكی به‌ریتانی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆكه‌یه‌وه، لێی قه‌ده‌غه كراوه له‌و به‌شه خوێندن بكات كه خۆی هه‌ڵیبژاردووه و نابێ لێی نزیك بێته‌وه.
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گه‌نجێك به ناوی لویس میكیبس كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و قوتابیی زانكۆی ورسیسترشایهری به‌ریتانییه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رگیرا و ده‌ستی به خوێندنیش كردووه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكه‌ی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و له پێناو سه‌لامه‌تی گشتی، ده‌یانه‌وێت ده‌ری بكه‌ن.
ئه‌و گه‌نجه به‌شی چێشتێنانی هه‌ڵبژاردووه و له‌وێ ماوه‌یه‌ك خوێندی، به‌ڵام دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆری مامۆستاكانی و خوێندنی وانه كردارییه‌كان، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كوڕه به هۆی كورتی باڵایه‌وه بۆ چێشتلێنان نابێت و بڕوانامه‌ش به‌ده‌ست بێنێت، كه‌س ئیشی پێ نادات.
ئێسته ئه‌و گه‌نجه له به‌شه‌كه‌ی خۆی ده‌ركراوه و داوای لێ كراوه به‌شێكی تر هه‌ڵبژێرێت و لێی بخوێنێت، چونكه باڵای یه‌ك مه‌تر ده‌بێت و به زۆربه‌ی كه‌لوپه‌ل و كه‌وانته‌ری چێشتخانه‌كان ناگات.